وەڵامێک بۆ ژمارەیەک ڕاگەیاندن و پەیامێک بۆ ڕای گشتی ... حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان

ماوهیهكهژمارهیهك ڕاگهیاندنى سێبهر ههواڵى ناراست و چهواشهكارى لهسهر هێزەکانی حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستانبڵاودهكهنهوه كهئامانج لهم ههواڵانهشاردنهوهى شكستى خاوهنى ئهو ڕاگهیاندنانهو بهلاڕێدابردنى ڕای گشتى و چهواشهكارییە وههوڵدانهبۆ ناشیرینكردنى خهباتى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان .

لهنوێترین ههواڵی بێبنەمادا بڵاویانكردووهتهوهگوایه‌ "هێزێكى چهكدار بۆ حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان دادهمهزرێنێت " .

لهكاتێكدا سهرلهبهرى ئهو ههواڵهڕهتدهكهینهوه ، ڕایدهگهیهنین ناوهڕۆك و مهبهستى ههواڵهكهسوكایهتییهبهرانبهر بهوپێشمهرگانهى كهماوهى سێ ساڵهخۆبهخشانهلهسەنگەرەکاندا لهبهرانبهر داعش دهجهنگن و خوێندەبەخشن لەپێناو پارێزگارى وڕزگارى خاكى كوردستان .

مێژوو و جهماوهرى كوردستان شایهتن كهحزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان ههر لهسهرهتاى درووستبوونییهوهتا ئهمڕۆخاوهنى هێزى پێشمهرگەی خۆیبووهو بەشداری هەموو سەروەرییەکانی ئازادی و ڕزگاری کوردستانی کردووە لەو ڕێگایەشداههزاران شههیدى بهخشیوه.

لهدواى ڕاپهڕینیشهوهشهرهفى یهكهمین فێرگهى نیزامى بۆ پێشمهگهبهر ئهم حزبهدهكهوێت و دهیان خولى پێگهیاندنى بۆپێشمهرگهكردووەتەوەو ههزاران پێشمهرگهى پهروهردهكردووهكهئێستا ژمارەیەک لەو پێشمەرگانەی لەفێرگەکانی حزبیسۆسیالیست دیموکراتی کوردستاندا پەروەردە کراون لە وهزارهتى پێشمهرگهدا بوونهتهسهرمهشق بۆ هێزهكانى پێشمهرگهىكوردستان .

ههموولایهك ئهو ڕاستییهدهزانن لهدواى یهكگرتنهوهى ئیدارهكان هەموو هێزهكانى پێشمهرگهیهكیاننەگرتەوە وەک هەنگاوییەکەم بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە چەند هێزێک لهچوارچێوهیەکەی ٧٠ و یەکەی ٨٠ ڕێكخران كهژمارهیهك لهپێشمهرگهكانمان لە ڕێگای ئەو یەکانەوە چوونە ناو هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی کوردستان و پابهندى بڕیارى یهكهكانیانبوون و لهشهڕى ڕووبهڕووبوونهوهى داعشدا لهههردوو یهكهكهدا شههید و بریندامان داوه.

ههروهها ژمارهیەك پێشمهرگهمان نهلهوهزارهتى پێشمهرگهنهلهیهكهكان ڕێكنهخران بهڵام ههر بهوجۆرهش خۆبهخشان وئازایانهو لهماوهى شهڕى داعشدا بهشداربووین و شههید و بریندارمان ههیه.

ئێمهلهدهزگای کاروباری پێشمهرگهى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان بهردهوام داوامانكردووهو ئێستاش داواكهماندووپاتدهكهینهوهكههێزى پێشمهرگهى كوردستان یهكبگرێتهوهو پێشمهرگهكانمان لهچوارچێوهى وهزارهتى پێشمهرگهڕێكبخرێن .

لێرهوهبهو ڕاگهیاندنانهش دهڵێن ئاراستەی کارکردنتان نابەرپرسیارانە و دوژمنکارانەیە ،لهبرى دهستخۆشى و هاندانىپێشمهرگهكانمان كهڕۆڵهى ئهم ووڵاتهن و بهگیرفانى خاڵییەوە بهرگرى لهنیشتمان دهكهن ،

لهبرى دڵنهوایی كهسوكارى شههیدهكانمان ،

لهبرى هیوابهخشین بهبریندارهكانمان كهههندێكیان پێویستیان بهچارهسهرهلهدهرهوهى ووڵات و تا ئێستا ئاوڕیان لێنهدراوهتهوهئێوهدێن درۆمان بۆ هەڵدەبەستن .

سهركهوتن بۆ پێشمهرگه‌ 

سهركهوتن بۆ كوردستان 

دهزگاى کاروباری پێشمهرگهى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان

٢٤\٣\٢٠١٧

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu