مه‌نسوور جیهانی ـئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ریی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران ناسێندران.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران ناسێندران.
"لیا جۆواناتزی بێلته‌رامی" له ئیتاڵیا، "سێباستیان سیمۆن" له فه‌ره‌نسا، "شۆکۆ تاکێگه‌سا" له ژاپۆن، "ویرجیل ویدریش" له نه‌مسا و "ئه‌بولفه‌زل جه‌لیلی" له ئێران به‌رهه‌مه‌کانی به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران ناوبژیوانی و داوه‌ری ده‌که‌ن.
"لیا بێلته‌رامی" Lia Beltrami به‌رهه‌مهێنه‌ر، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری ئیتاڵیاییه که به‌رهه‌مهێنان و چێ‌کردنی 50 به‌ڵگه‌فیلم و نووسینی 6 کتێب له کارنامه‌ی هونه‌ریی خۆیدا هه‌یه. ئه‌و له ساڵی 1997ی زایینی فێستیڤاڵی فیلمی مه‌زهه‌بی ئه‌مڕۆ و ئافره‌تانی باوه‌ڕمه‌ند به ئاشتی له به‌یتولموقه‌ده‌س دامه‌زراند. بێلته‌رامی تا ئێستا به رێژه‌ی 103 خه‌ڵاتی بۆ فیلمه‌کانی خۆی به‌ده‌ستهێناوه.
"سێباستیان سیمۆن" Sébastien Guillaume له‌دایکبووی ساڵی 1983ی زایینی له فه‌ره‌نسا، فیلمساز، مامۆستای زانکۆ، به‌رنامه‌نووسی فێستیڤاڵ و ره‌خنه‌گری فیلمه. فیلمه‌کانی ئه‌و بریتین له؛ "بینه‌ر هه‌رگیز پێشکه‌ش ناکات"، "به‌خێر بێنه‌وه بۆ ماڵێ"، "کۆمه‌ڵگه‌ی شاری"، "شێوازی هه‌ڵفڕین" و هتد.
"شۆکۆ تاکێگه‌سا" Shoko Takegassaله ژاپۆن، ساڵی 2015 بۆته ئه‌ندامی SSFF و ASIAو وه‌کوو به‌رنامه‌داڕێژ ده‌ستی به چالاکی کرد؛ ئه‌و جێگایه‌ی که له‌وێ به‌رپرسی به‌رنامه‌داڕشتن و به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ بووه. ئه‌و هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵی "ترابیکا" وه‌کوو نوێنه‌ری کورته فیلم هاوکاری کردووه و له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی Nordisk panorama وه‌کوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داوه‌ران به‌شداری کردووه.
"ویرجیل ویدریش" Virgil Widrich له نه‌مسا، له دامه‌زرێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیای
چه‌ندبواری راگه‌یاندنی checkpoint media GmbH، مامۆستای زانستگای هونه‌ر و زانسته‌کانی زانکۆی هونه‌ره‌کانی به‌که‌ڵک له شاری وییه‌ن و هتد بووه.
ویدریش بۆ کورته فیلمی "فرۆشگای کۆپی" به رێژه‌ی 37 خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستهێنا و بووه ناوزه‌دی خه‌ڵاتی ئۆسکار. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نیمه‌یشێنی "فیلمی خێرا" تا ئێستا زیاتر له 36 خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرتووه.
"ئه‌بولفه‌زل جه‌لیلی" ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و مۆنتاژکاری ئێرانیه که به‌رهه‌م گه‌لێکی وه‌کوو "میلاد"، "گاڵ"، "دۆت واته کچ"، "چیرۆکێکی راسته‌قینه"، "سه‌مای خاک"، "رێگای پێچه‌وانه" و چه‌ندین به‌رهه‌می سینه‌مایی دیکه‌ی له کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه که سیناریۆی زۆربه‌یانی هه‌ر بۆ خۆی نووسیویه‌تی.
جه‌لیلی چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌کوو خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی رۆما، قرقاڵی زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی کرالا، یوزپڵینگی زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ و چه‌ندانی دیکه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوه‌ری فێستیڤاڵه‌کانی ناوخۆیی و بیانی وه‌کوو فێستیڤاڵی فیلمه‌کانی ئێرانی له فه‌ره‌نسا، فێستیڤاڵی فیلمی دێهلی نه‌و و هتد بووه.