مەنسوور جیهانی ـ هه‌ڵبژێردراوانیدوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" لە شاری هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا ده‌ستنیشانکران.
دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" Hamburg بە بەرپرسیاریی "یاسیر ئیرمەک" Yasir Irmak و لە لایەن ڕەوەندیی کوردیی لە وڵاتی ئەڵمانیا و بە نمایشی 42 بەرهەم لە سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لەوانە: 4 فیلمی سینەمایی، 10 بەڵگەفیلم، 24 کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی و هەروەها 4 فیلم لە بەشی "تایبەت بە منداڵان" لە ڕۆژانی 28ی ئۆکتۆبەر تا 3ی نۆڤەمبەری 2021 لە سینەماکانی "کینۆ" Kino، "زیسە" Zeise و 3001 لە شاری هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه ده‌ستنیشانکران.
ناوی فیلمه براوه‌کانی دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" بریتین له:
ـ خه‌ڵاتی یه‌که‌م به کورتە فیلمی "پەڵە" The STAINلە دەرهێنانی "شۆڕش وەکیلی" به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی دووهه‌م بهکورتە فیلمی "قەرەنتینە" Qurantineلە دەرهێنانی "محەمەدڕەزا ئەردەڵان" پێشکه‌شکرا.
ـ خه‌ڵاتی سێیه‌م بهکورتە فیلمی "کۆدی ئاواتەکان" Cudi of the Wishesلە دەرهێنانی "سەهیم ییلدیز" SemihaYıldız به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتیلێژنه‌ی دادوه‌رانیش به کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی "دەسپێی دووبارە" Starting Overلە دەرهێنانی "ئەوین بەرازی" EvinBeraziپێشکه‌شکرا.
له دوازدەیەمین خولیخولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" ڕێزیی تایبه‌ت لە سینەماکاری کورد ڕەوانشاد "ڕەحیم زەبیحی" گیرا و تیایدابەڵگەفیلمی بڵندی "نانی پیرۆز" Holy Breadدوایین به‌رهه‌می ئه‌م فیلمسازه بانه‌ییه لە بەرهەمێهنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "مادمووڤی" MAAD Movie نمایشکرا و هه‌ندێک له هه‌ڤاڵانی ئه‌م فیلمسازه کۆچکردووه و چه‌ندین سینه‌ماکاری کوردیش سه‌باره‌ت به کاسایه‌تی زەبیحی هاتنه ئاخاوتن.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.facebook.com/KurdischesFilmFestivalHamburg