سینه‌ماکاری ناوداری کورد "به‌همه‌ن قوبادی" له شاری پاریسی پێته‌ختی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ خاتوو "ئانێ هیدالگۆ" Anne Hidalgo سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌م شاره کۆبووه و سه‌باره‌ت به سینه‌مای کوردی و هه‌روه‌ها که‌لتوور و هونه‌ریی کوردستان هاته ئاخاوتن.
خاتوو "ئانێ هیدالگۆ" له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "به‌همه‌ن قوبادی"، پشتیوانی خۆی له نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م سینه‌ماکاره به‌ئه‌زموونه کورده ده‌ربڕیی.
ئه‌م سینه‌ماکاره کورده هه‌روه‌ها بڕیار وایه له‌گه‌ڵ وه‌زیری که‌لتووری ئه‌م وڵاته‌ش کۆببێته‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "به‌همه‌ن قوبادی" سه‌باره‌ت به سینه‌مای کورد، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، گرینگی به بابه‌ته که‌لتووریی و هونه‌رییه‌کان و به تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ی منداڵان بدات، چونکه له‌م دوو بواره‌دا گرفتی سه‌ره‌کی هه‌یه و لاوازبوونی پێوه دیاره.
قوبادی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: ئێستا له هه‌رێمی کوردستان زۆرتر گرینگی به پڕۆژه‌کانی بیناسازیی و چاککردنی ڕێگاوبان ده‌درێت که به بڕوای من زۆر پێویسته؛ به‌ڵام له‌وه گرینگتر، بابه‌ته که‌لتووریی و هونه‌رییه‌کان و به تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ی منداڵانه که ئێمه تیایدا زۆر لاوازین و هیوادارم که له‌مه‌به‌دواوه فه‌ڕه‌نسا ئه‌و درگا هونه‌ریانه بکاته‌وه و به تایبه‌ت، هونه‌رمه‌ندانی کورد له باوه‌ش بگڕێت تاکوو به‌رهه‌ماکانی خۆیان به ئاسووده‌یی به‌رهه‌مبێنن.
وادیاره که "به‌همه‌ن قوبادی" به‌نیازه که فیلمێکی سینه‌مایی له‌سه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی کورد و کۆریا له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ساز بکات که سه‌رقاڵی دانانی ڕیستۆڕانتێکن.
قوبادی له نوێترین پڕۆژه‌ی سینه‌مایی خۆیدا که‌ڵک له ئه‌کته‌ره فه‌ڕه‌نسی و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا وه‌رده‌گرێت.