بە ئەزموون هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" دەکرێتەوە

{gallery}beazmun{/gallery}

مەنسوور جیهانی ـبە نمایشی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" بە فەرمی دەست پێدەکات. 

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ دوای بەشداریی لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" Crystal Globeلە پەنجا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" لە وڵاتی کۆماری چیک و بەدەستهێنانی خەڵاتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕخنەگرانی فیلم "فیپێڕشی" FIPRESCIئەم ڕووداوە گرینگ و پلە یەکەی سینەمای جیهان و هەروەها نمایش لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" Tiranaلە وڵاتی ئەڵبانیا و بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە باوەڕپێکراوەی ئاکادیمیای ئۆسکار Oscar® qualifying؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە کاتژمێر 6ی ئێوارێی ڕۆژی دووشەمە 15ی نۆڤەمبەری 2021 لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە هۆڵی "کۆنگرە" لە زانکۆی دهۆک دەچێتە سەر پەردەی سینەما و هەروەها لە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 18ی نۆڤەمبەری 2021 لە دووهەمین سانسی خۆیدا لەم ڕووداوە سینەماییە نمایش دەکرێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" کە بە یادی "یەڵماز گۆنای" دەرهێنەر ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵووگۆڕی فەرهەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ هەشتەمین خولی بە نمایشی 94 فیلم لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیهان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ... لە ڕۆژانی 15 تا 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها لە هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "مازی مۆڵ" لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.

"ئەزموون" بەرهەمی کۆمپانیای "میتۆس فیلم"ی بەڕلین و کۆمپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی کە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

لەم فیلمە سینەماییەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەئەوموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاوان جەماڵ، ڤینا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان، حەمە ڕەشید هەرەس و یانا توانا.

 

بۆ زانیاری زیاتر:

http://www.duhokiff.com/

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"لە فه‌یسبووک:

https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu