مەنسوور جیهانی ـ زیاتر لە 350 میوانی بیانی لە 66 وڵاتی جیهان لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە شاری تاران بەشداریی دەکەن.
لەم بارەیەوە "عەلیرەزا شوجاع نووری" وتەبێژیی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر رایگەیاند: میوانانی بیانی ئەم فیستیڤاڵە لە 31 وڵاتی کیشوەری ئاسیا، 23 وڵاتی ئەورووپی، 6 وڵاتی کیشوەری ئەفریقی، 5 وڵاتی کیشوەری ئەمەریکا و ئوستوڕاڵیا پێکدێن کە لەم ناوەندەدا لە 24 وڵاتی ئیسلامیش میوانمان هەیە.
گوتیشی: میوانانی بیانی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر چەند گرووپ، لەوانە: دەرهێنەران، سیناریۆنووسان، ئەکتەران، دیمەنە تایبەتە وێنەییەکان، بەرهەمهێنەران، بەرپرسانی فیستیڤاڵەکان و هەروەها کڕیاڕانی فیلم لە خۆدەگرن.
ئەم ئەکتەر ناودارەی سینەمای ئێران ئاشکراشیکرد: بەشێک لە میوانانیش لە بەهرەمەندە فیلمسازییەکان پێکدێن کە تەمەنیان لە خوارووی 27 ساڵدایە کە نیوەی ئەم ڕێژەیە لە وڵاتی ئێرانن واتە 55 کەس لە هەموو پارێزگاکانی ئێران و 55 کەسی دیکەش لە وڵاتانی موسوڵمانی ناوچەکە و کیشوەری ئاسیا و وڵاتانی دیکە دەستنیشان کراون کە لە بەشی "دارولفنوون" بەشداریی دەکەن.
"عەلیرەزا شوجاع نووری" لە کۆتاییدا سەبارەت بە دوایین باروودۆخی یانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجریش گوتی: تا ئێستا زیاتر لە 15 هەزار کەس لەم یانەیەدا ناونووسییان کردووە، ئەم ڕێژەیە روو لە زیادبوونە و پێش بینی دەکرێت ئەندامانی یانەکە لە رزێرڤکردنی بلیت و داشکان و هەروەها لە بەرنامەکانی فیستیڤاڵ بە شێوەی تایبەت کارئاسانیان بۆ بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر.