به‌همه‌ن قوبادی سینەماکاری ناودار و به‌ئه‌زموونی سینه‌ما و دهرهێنهریفیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات"A Flag Without a Countryکه سه‌باره‌ت به باروودۆخی هه‌رێمی کوردستان، شه‌ڕی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان دژی گرووپی تیرۆڕیستی داعش و هه‌روه‌ها ئاڵای پیرۆزی کوردستانه، ماوه‌ی ١٣ ساڵه به شێوه‌ی نه‌خوازراو له وڵاتی ئێران دوورخراوه‌ته و له ساڵی ٢٠١٧ بۆته ئه‌ندامی ڕه‌سمی ئاکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی ئەمەریکا ـ "ئۆسکار"؛ ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌کی بۆ سەرۆک و ئەندامانی ئاکادیمیای "ئۆسکار" نووسیوه و تیایدا پێشنیاریی کردووه که هه‌موو ساڵێک، له لایه‌ن فیلمسازانی تاراوگە (بێ‌نیشتمان) و په‌نابه‌ره‌وه؛لەژێر ناوی وڵاتێک یا ئاڵای "پەنابەرەکان"دا ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ بڕه‌خسێت که فیلمێک به ئاکادیمیای "ئۆسکار" بناسێندرێت، ڕاست وەکوو تیمێکی پێکهاتوو لە وەرزشوانانی پەنابەر که لەیارییەکانی ئۆڵەمپیکدا به‌شداریی ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ وەرزشوانانی دیکه‌ی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا ڕکابه‌ریی ده‌که‌ن.
ده‌قی ته‌واویی نامه‌که‌ی "به‌همه‌ن قوبادی" بۆ سەرۆک و ئەندامانیئاکادیمیای "ئۆسکار" له خواره‌وه‌دا هاتووه:
خۆزگە، مرۆڤ نیشتمانەکەی
وەکوو وهنەوشەکان
ـ لە ناو سندووقەکانی خاک‌دا ـ
ڕۆژێک بیتوانیبایە
هاوڕێ لەگەڵ خۆی بیبات، بۆ هەر شوێنێک کە بیویستایە
سەرۆک و ئەندامانی بەڕێزی ئاکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی ئەمەریکا ـ ئۆسکار
سڵاو و ڕێز
من بەهمەن قوبادی، وەکوو ئەندامێک لە بنەماڵەی ئاکادیمیا، دەمەوێت سەبارەت بە بارودۆخێک بدوێم کە گرفتی زۆربه‌ی فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆی جیهانه. ئێمە سینەماکارانی بێ نیشتمانین! لەڕاستیدا لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئەم جیهانە ژیان بەسەر دەبەین کە نیشتمانی سەرەکی ئێمە و ئەو وڵاتە نییە کە تیایدا هاتبێتینە دونیا و ئەم جیهانە پێناسه و شوناسی ئێمە بە ناوی نیشتمانیی ئەو ناوچە جوگرافییەوە دەناسێت. ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که من به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئێرانیم به‌ڵام به بێ هێماکانی شووناسی جوگرافییه‌که‌م، لە تاراوگە کار ده‌که‌م و ژیان به‌سه‌رده‌به‌م؛ چونکه حکوومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی وڵاته‌که‌م، به بیانووی هیچ و پووچه‌وه – و به لانی زۆره‌وه به هۆی ویسته یه‌کسانی خوازییهکانم - منی له نیشتمانه‌که‌م دوور خستۆته‌وه. ئه‌مه، بێگومان چیرۆکی زۆربەی فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆی جیهانهکهناتوانن بە هۆکاری جۆراوجۆره‌وە لە نیشتمانی دایکایەتی خۆیاندا بژین. لە ئاکامدا بۆ کۆچێکی نه‌خوازراو و ژیان له تاراوگە پەنایان هێناوە.
مانای قسەکەی من ئەوە ده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کە ئەندامێکی ئاکادیمیام، بەڵام لەم بارودۆخەی ئێستادا، وەکوو فیلمسازێکی بیانی و بە هۆی یاسا و رێساکانی ئاکادیمیای ئۆسکار، وڵاتێک وەکوو ئێران، تورکیا یا هه‌ر وڵاتێکی دیکه، فیلمە سەربەخۆکەی من وەکوو نوێنەری ئەو وڵاتە به ئاکادیمیا ناناسێنێت. له لایه‌کی دیکه‌وه نابێت له بیربکه‌ین که زۆربه‌ی سینه‌ماکارانی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌ست که ته‌نانه‌ت له وڵاته‌کانی خۆشیانداژیان به‌سه‌رده‌به‌ن به‌ڵام بارودۆخێکی وه‌کوو ئێمه‌ی بێ ماڵوحاڵ و دوورخراو و په‌نابه‌ریان هه‌یه. به‌رهه‌می سینه‌ماکارانێکی بوێر که به سانسۆڕی ده‌وڵه‌تی و گوشاره‌کانی حکوومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی خۆیان "نه" ده‌ڵێین، نه ته‌نیا له وڵاتی دایکیی خۆیان سانسۆڕ کراون و پێش نمایشیان گیراوه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی حکوومی و پهیوهستیشهوه هیچ کاتێک ئه‌و ئیزنه‌یان پێ‌نادرێت که بە ئاکادیمیا بناسێندرێن. له ئێران سینه‌ماکارانێکی به‌رچاو له‌وانه: "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" و "محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ ئۆف" نابێت له یاد بکه‌ین و هه‌روه‌ها ده‌یان سینه‌ماکاری دیکه له چین و ڕووسیا تا هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه که له پشت حه‌ساره نادیارییه‌کانی زیندانی گه‌وره له وڵاته‌کانیان کار و چالاکی ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ئه‌م بارودۆخه له کهشێکداڕوودهدات که من به شێوه‌ی کارا له‌م ساته‌دا، بێجگە لە نەتەوایه‌تی ئێرانییەکم وادیارە کە ماڵێکم نییە؛هه‌روه‌کوو کیسه‌ڵێک که له‌ناو قاپهکهیدا بژیی و ئه‌و به کۆڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵبگرێت. و ته‌نانه‌ت زمانێکی سه‌ربه‌خۆشم نییه! چونکه نازانم ده‌بێت به چ زمانێک فیلم سازبکه‌م تا له وڵاتێکی بێجگە لەنیشتمانهکهی خۆم به شێوه‌ی گشتی نمایش بکرێت و پاشان حکوومه‌تێک زگی بسووتێت و ڕێز له هونه‌ره‌که‌م بگرێت و به ناونیشانی یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ی زیاتر بینینی فیلمه‌که‌م، ئه‌و به ئاکادیمیا بناسێنێت!
بێگومان ئه‌مه چیرۆکی زۆربه‌ی فیلمسازانی دیکەش لە سەرتاسەری جیهانه که لە بارودۆخێکی هاوشێوەدا بەسەر دەبەن. هەر بەم پێیە، دەمەوێت لە ڕێگای ئەم نامەیەوە، پێشنیار بکەم لە تەنیشت وڵاتانی جۆراوجۆردا کە هەموو ساڵێک ئه‌گه‌ر و ئیمکانی ناساندنی یەک فیلمیان بە ئاکادیمیا وەکوو نوێنەری وڵاتەکەیان هەیە، یەک فیلمیش لە لایەن ئێمەی فیلمسازانی نیشته‌جێ له تاراوگە (بێ‌نیشتمان) ده‌رفه‌تی ناساندن بە ئاکادیمیای هەبێت. ڕاست وەکوو یارییەکانی ئۆڵەمپیکی 2020تۆکیۆ، کە ئەمساڵ لە ژاپۆن بەڕێوەچوو و تیمێکی پێکهاتوو لە وەرزشوانانی پەنابەر لە یارییەکاندا ئامادە بوو.
ئەگەر فیلمسازانی تاراوگە / بێ‌نیشتمان / په‌نابه‌ر – یا هه‌ر ناوێک که پێناسه‌ی ئه‌و زوڵم و گوشاره بێت که به‌سه‌ریان هاتووه - بتوانن لەژێر ناوی وڵاتێک یا ئاڵای "پەنابەرەکان"دا بناسرێن، ئەم دەرفەتەیان بۆ دەڕەخسێت کە فیلمەکانیان لە لایەن لێژنەیەک لە ئەندامانی ئاکادیمیا سه‌ر له نوێ ببیندرێت و یەکێک لەمانە وەکوو نوێنەری ئاڵا یا وڵاتی پەنابەرەکان هەڵبژێرێت. ڕووداوێکی لەم چەشنە، ئەم دەرفەتە بە فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆی بێ‌نیشتمان دەبەخشێت تاکوو جیهان، بە وردیی سەیری ئەوان بکات و زیاتر لە جاران، بپرسێت کە بۆچی ئەوانه لە تاراوگەن و لە نێو نیشتمانی خۆیاندا نین؟ ئەم وه‌بیرهێنانه‌وه به‌رده‌وامه سەبارەت بەم گرووپە لە فیلمسازان و بەرهەمەکانیان، یارمەتیدەر ده‌بێت تاکوو جیهان، سەبارەت بەم بابەتە و لایەنە جۆراوجۆرەکانی وردبینتر و هەستیارتر بێت و بارودۆخه‌که‌شیان باشتر لە یادەوهرییهکاندا بمێنێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، فیلمه‌کانی فیلمسازانی نیشته‌جێی تاراوگە، دوای ناساندن بە ئاکادیمیا دەتوانێت باشتر ببیندرێن و لە کاتی په‌خش و بڵاوکردنەوە و نمایش کردنی جیهانیدا، دەرفەت و پشتگیرییه‌کی باشتر بۆخۆیان مسۆگر بکه‌ن.
ئەم پێشنیاره تەنیا داواکاریی من نییە، به‌ڵکوو به نوێنه‌رایه‌تی مه‌عنه‌وی لە هەڤاڵانی فیلمسازی سه‌ربه‌خۆم چ له ئێران و چ له هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، بۆ ئێوە ئاراسته دەکەم. هیوادارم وردبینی و فەرهەنگ و که‌لتووری بەرزی سینەمایی ئەندامانی ئاکادیمیا، ئەمساڵ دەرفەتێکی لەم چەشنە بۆ فیلمسازانی نیشته‌جێی تاراوگە بڕەخسێنێت.
له‌گه‌ڵ سوپاس و رێزم
بەهمەن قوبادی