ئاگاداری بۆ شانۆکارانی هەر چوارپارچەی کوردستان و هەندەران، کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری سێهەمین دیداری شانۆی کوردیی تایبەت بە "مونٶدراما" لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ی مانگی 3 (مارچی) 2017 لە شاری یوتوبوری لە وڵاتی سوید ساز دەکات.
- کارە بەشداربووەکانلەلێژنەیەکی تایبەتەوە هەڵدەبژێرێت، بفەرموون ئارەزوومەندانە بە پێشکەشکردنی داواکاری بەشداربوون لە ڕێگەی ئەم ئیمیلەوە
- ڕێکەوتی 1-2-2017واته رۆژیی ١ی مانگی فێبرییهی ٢٠١٧ دوا مۆڵەتە بۆ داواکاری بەشداربوون، دوای ئەم بەروارە هەموو داواکارییەکان ڕەت دەکرێتەوە.
تێبینی . . .
v کارەکە لە 60 خولەک زیاتر نەبێت.
v زانیاری تەواو لە سەر ستاف و کارە شانۆییەکەی بنێرێت . .
v بۆ هەر کارێک تەنها ئەکتەر و دەرهێنەر بانگێشتنامەی بۆ دەکرێت . .
v داوەتنامەی ڤیزە بۆ کۆنسولخانەی سوید لە ئیران دەنێرێت.
v لە کاتی ڕەتکردنەوەی ڤیزەدا، کۆمەڵەکەمان بەرپرسیار نییە . .
v بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و فۆرمی بەشدار بوون، پەیوەندی بکەن بەم ئیمهیل و ژمارە تەلەفۆنەوە:
تەلەفۆن: 0046707405717 ئیمهیل: isk. gbg2@gmail. com
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی سێهەمین دیداری شانۆی کوردیی یۆتۆبۆری.