حاكم قادر: ئەركی حكومەتە پاراستنی ژیانی ھاوڵاتیان لە ئەستۆ بگرێ و ژیانێكی شایستە و خۆشگوزەران بۆ سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان فەراھەم بكات.

{gallery}hakim{/gallery}

‌‎ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/١٢/١١، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسيی و به‌رژه‌وه‌نديی یه‌كێتی نیشتمانيی كوردستان پێشوازی كرد لە ئەنجومەنی ئاشتی و پێكەوەژیان لە سنوری گەرمیان و ناوچە جێناكۆكەكان كە بە مەبەستی ناساندنی كارەكانیان سەردانیان كردبوو.

‌‎لەو دیدارەدا، ئەنجومەنەكە كارەكانی خۆیان خستەڕوو و رایانگەیاند كە ئەوان پەیامی ئاشتی و تەبایی و پێكەوە ژیان بڵاودەكەنەوە و بەدواداچون بۆ كێشەو پێداویستییەكانی ھاوڵاتیان دەكەن و تیشكیان خستەسەر دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی ھاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و بەتایبەت داوایان كرد كاری جددی و خێراتر بكرێت بۆ تەواوكردنی ڕێگای كەلار- سلێمانی كە بەڕێگەی مەرگ ناودەبرێت.

حاكم قادر پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجومەنەكە دەربڕی و پشتگیری لە داواكانیان كرد و رایگەیاند كە ئەركی حكومەتە دابینكردنی ھەموو پێداویستییەكانی ھاوڵاتیان و خزمەتگوزاری و پاراستنی ژیانیان لە ئەستۆ بگرێ و ژیانێكی شایستە بۆ سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان فەراھەم بكات و پێویستە حكومەتی ھەرێم ماڵ و موڵكی ھاوڵاتیان لە چوارچێوەی یاسادا بپارێزێت.

لەبارەی ڕێگاوبانەكان بەتایبەت ڕێگاكانی دەرەوەی شار، حاكم قادر جەختی كردەوە كە پێویستە ھەرچی زووە ڕێگای كەلار- سلێمانی و خەلەكان دوكان و چەند ناوچەیەكی دیكە تەواو بكرێت و حكومەت ھیچ بیانویەك بۆ دواخستن و بە سستی بەڕێوەچونی كارەكانیان نەھێڵێتەوە، چونكە ئەو ڕێگایانە بە رێگای مەرگ ناسراون و ساڵانە بە دەیان كەس تیایاندا دەبنە قوربانی.

باسی لەوەشكرد، ئەو پڕۆژانە، پڕۆژەی كابینەكانی حەوت و ھەشتی حكومەتی ھەرێم بوون كە لە ھەردوو كابینەكەدا وەزیرەكانی لە پشكی یەكێتی بوون و وەك پێویست كار لەو پڕۆژانەدا نەكراون .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu