باڵوێزی عێراق لە هۆڵەندا پێشوازی لە کۆمیتەی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان دەکات

کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان

لقی هه‌نده‌ران کۆمیته‌ی ( هۆڵندا ) سلاوێکی پێشمەرگە

بە هیوای هەمیشە شاد و سەرکەوتوبن

 ڕۆژی سێ شەممە بەرواری  2021-09-14

بەڕێز باڵویزی عێراق لە وولاتی هۆلندا بە فەرمی بانگێشتی کۆمیتەی هۆلندای پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانی کرد. پێشوازیمان لێکرا بە ئامادە بونی بەڕێز باڵویزی عێراق ( دکتۆر هشام العلوی) وسکرتێر ( محمد قەزوینی ) و راوێژکار ( عبدالرحمان ).

لە پێشوازیەکی جوان و بەخێرهاتنێکی پر لە رێز خۆی نیشاندا. پێشەکی سلاو و ڕێزی بەڕێزان کاك جەمیل هەورامی و کاك حەمەرەشید قەرەداغیمان پێ راگەیاند. پاشان گفتوگۆیەکی زۆر باشمان کرد لەسەر كۆمەلەکەمان کار و چالاکیەکانی و بەرز نرخاندنی خەباتی پێشمەرگە، بەڕێزی گفتوگۆی کرد لەسەر کۆی گشتی کارەکان و وەزعی ناوعێراق، پاش تەواو بونی قسەکانی گفتوگۆیەکی باش دروست بوو لەگەل هەموو ئەندامانی ئامادە بوو . خۆشحالی خۆی نیشان دا سەردانەکەی بەرزی نرخاند هیوای خواست دووبارە یەکتر ببینینەوە، بە خۆشحالیەوە داوای کرد چەند وێنەیەکیش بگرین .

لەم دیدارەدا بە پێویستمان زانی پەیوەندیەکی باش هەبێت لە نیوان هەردوولادا .

لە کۆتایدا زۆر سوپاسی بەڕێزیانمان کرد .

 

کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان بە ئامادە بونی ئەم بەڕێزانە بوو:

١ – ئەکرەم محمدئەمین سەرۆکی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان

٢ – مۆفەق رەسول کارگێری کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان

٣ – پێشرەو رەحمان کارگێری کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان

٤ – هیوا ئەحمەد بەرپرسی لیژنەی دنهاخ ی پێشمەرگە دێرینەکان

٥ – رزگار مستەفا کارگێری لیژنەی ئەمستردام ی پێشمەرگە دێرینەکان

 

سەرۆکی کۆمیتەی

پێشمەرگەی دێرینەکانی کوردستان/ هۆڵندا

ئەکرەم محـمدئەمین ئەحمەد

 

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu