لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان: خه‌نه‌ی به‌رائئه‌ت به‌كار مه‌هێنن

به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی مێژووی دروستكردن و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خه‌نه‌دا ده‌گرن و نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی خانمانی لێ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت بازرگانه‌كه‌ رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

دیار جه‌مال، نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كرێت كه‌ بۆماوه‌یه‌ك تیایدا عه‌مباركراوه‌، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 8 سه‌د كیلۆ خه‌نه‌ی به‌رائه‌تدا ده‌گرن.

نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ووتیشی: ئه‌و بازرگانه‌ی خه‌نه‌ی به‌رائه‌تی هاورده‌ كردووه‌ ده‌ستكاری مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی كردووه‌ و له‌رێی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌یه‌وه‌ بڕێكی زۆر له‌ خه‌نه‌كه‌ی خستۆته‌ بازاره‌وه‌.

ووتیشی: به‌پێی یاسای بازرگانی هه‌ركاڵاوشمه‌كێك ده‌ستكاری كردنی لیبڵه‌كان به‌ فێڵی بازرگانی ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێبڵی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ یاساییه‌ و ده‌ستكاری كراوه‌كه‌ سه‌رپێچیكردنه‌، پێویسته‌ سه‌رپێچیكار سزای بدرێت.

هه‌روه‌ها، دیار جه‌مال داوا له‌ خانمان ده‌كات له‌ كاتی بازاڕكردن ئاگاداری مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی خه‌نه‌ و بۆیه‌و هه‌موو ئه‌و مه‌واده‌ جوانكاریانه‌بن كه‌ به‌كاری ده‌هێنن و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ له‌ كاتی هه‌بوونی هه‌ر جۆره‌ مه‌واداێكی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌سبه‌جی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لی ئاگاداربكرێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كه‌دا نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی ووتی: خه‌نه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ به‌ بریاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت و مامه‌ڵه‌ی یاسایش له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌كرێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu