کۆشکی سپیی ئەمریکا دوو پاشکۆی بڕیاری ده‌رکردووه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیان بکات ئه‌وا ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی هه‌زاران کۆچبه‌ر که ڕوویان له‌و وڵاته کردووه. واشنتۆن پۆست بڵاویکرده‌وه که کۆشکی سپی دوو پاشکۆی بڕیاری ده‌رکردووه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرێن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی یه‌کجار زۆر په‌نابه‌ر که ڕوویان له ئەمریکا کردووه بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاتەکانی خۆیان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، جێبه‌جێکردنی ئه‌و یادداشتانه پاره‌ی زۆر و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی زۆریان پێویستە، ئه‌گه‌ر وڵاته‌که ئه‌و خه‌رجییه دەستەبەر و ئه‌و ژماره‌یه کارمه‌ند بۆ جێبه‌جێکردنیان دابین بکات ئه‌وا، ژماره‌یه‌کی زۆر په‌نابه‌ر له وڵاته‌که دوور ده‌خاته‌وه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له به‌رایی ده‌ستبه‌کاربوونیدا بڕیارێکی ده‌رکرد به ڕاگرتنی کۆچبه‌ر و پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی حه‌وت وڵاتی زۆرینه موسوڵمان که عێراقیشی تێدایه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناکۆکی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دادوه‌ریی له وڵاته‌که و خه‌ڵکێکی زۆر له جیهان.