سه‌ركرده‌یەک لە حه‌شدی مه‌سیحی كه سه‌ر به چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبین داوای له هۆزه عه‌ره‌به‌كانی شارۆچكه‌ی تلكێف له باكووری موسڵ كردوه كه لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا شارۆچكه و ماڵ و گونده‌كانیان جێبهێڵن.
بەپێی هەواڵێکی الجزیرە، (سه‌لمان أسو حبه) سه‌ركرده‌ی حه‌شدی مه‌سیحی كه خۆی خه‌ڵكی تلكێفه له تۆمارێكدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه له هۆزه عه‌ره‌به‌كان ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێك پابه‌ند نه‌بێت به فه‌رمانه‌كانی و جێهێشتنی شارۆچكه‌كه ڕه‌ت بكاته‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكردوه ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌كوژرێن.
سه‌لمان أسو حبه به یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نرێت، كه گروپێكی بۆ چه‌كداره‌كانی دامه‌زراند له‌ژێر ناوی (حه‌شدی مه‌سیحیی موسڵ) به پشتیوانیی نوری مالكی، له‌لایه‌كی دیکه‌وه ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن دادگاوه داوا كراوه به تاوانی ئازاردان و ده‌ركردنی ئاواره‌كانی فه‌للوجه.
پێشتریش ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منستی ئەنترناشناڵ) حكومه‌تی عێراقی به چاوپۆشین له‌و تاوان و پێشێلكارییانه تۆمه‌تباركرد كه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كی حكومه‌ت دژی هاووڵاتیانی سڤیل ئه‌نجامیان داوه. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ندین هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له دژی هه‌زاران پیاو و گه‌نجی عه‌ره‌بی سوننه ئه‌نجام داوه.