وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سبەی پرێسكۆنفڕانسێك سەبارەت بە چەند تاوانێكی كوشتن ساز دەدەن و، ناسنامەی تۆمەتبارانیش بۆ میدیاكان ئاشكرا دەكەن.
ڕائید هۆگر عەزیز دەڵێت: "ئاگاداری گشت میدیا و دەزگا راگەیاندنەكان دەكەینەوە، سبەی دووشەممە كاتژمێر (۱۱) لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە چەند تاوانێكی كوشتن كە لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەنجام دراون، بۆ لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ساز دەكرێت".
وتیشی: "لە كۆنگرەكەدا بە وردی چۆنیەتیی ئەنجامدانی تاوانەكان و ناسنامەی تۆمەتباران بۆ میدیاكان دەخرێتە ڕوو".
راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر
ئومێد بابان
07504302755