ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌زاری په‌ناخوازانی كه‌مپه‌كانی دوورگه‌كانی مانوس و پاپانیوگینیاوه ڕایگه‌اند خولی دووه‌می چاوپێێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكادا به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنیان له ئه‌مریكا بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
دواخستنی پڕۆسه‌ی چاوپێكه‌وتنی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌پاش ئه‌وه دێت كه دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، ڕێكه‌وتنی ووڵاته‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئوسترالیادا به ڕێكه‌وتنێكی خراپ له قه‌ڵه‌مدا و له‌تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه ده‌كه‌ن.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌كانی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویتسویانه به به‌له‌م و به‌قاچاخ خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه كراون. به‌وه‌ش، ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ئوسترالیا بكه‌ن.
به‌هرۆز بوچانی، ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌یه كه نزیكه‌ی ماوه‌ی چوار ساڵه ژیانێكی سه‌خت له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوس به‌سه‌رده‌بات، ده‌ڵێت هه‌رله‌سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌وه دوودڵ بوین كه ئاخۆ جێبه‌جێده‌كرێت یان نا به‌ڵام تویته‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێ ناكرێت.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌و دوو دوورگه‌یه به فه‌رمی ئاشكرا نیه، به‌ڵام میدیاكان و ڕاپۆتی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان باس له بوونی چه‌ندین په‌نابه‌ری كورد ده‌كه‌ن له‌و دوو دوورگه‌یه.