بەپێی ماڵپه‌ڕی (دژه شه‌ڕی ئه‌مریکا) قوربانیانی شه‌ڕی عێراق له کانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا،٤،١٧٦ کوژراو و ١،٤٣٣ بریندار بووە.ئه‌م ژماره‌یه زۆر زیاتره له قوربانیانی مانگی کانوونی یه‌که‌می ساڵی ڕابردوو که ٣،١٧٤ کوژراو و ١٩٣٩ بریندار بوون.
به‌پێی ئاماره‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه،لانیکه‌م ٥٨١ هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و ١٣٥١ کەسیش بریندار بوون.هێزه‌کانی ئاسایش ١١٧ که‌سی خۆیان له‌ده‌ست داوه،٧٣ کەسیشیان لێ بریندار کراوە.لانیکه‌م ٣٣٩١ که‌سی سه‌ر به هێزه سهربازییهکانش کوژراون و برینداریشیان هه‌یە.لەو مانگەدا حکومه‌تی عێراق ٣١ که‌سی له سێداره داوه.قوربانی دیکه‌ش هه‌ن.هه‌روه‌ها به‌ریتانییه‌ک کوژراوه له ڕووداوی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕدا،١٤ هاووڵاتی ئه‌مریکی و ٧ هاووڵاتیی که‌نه‌دی چاره‌سه‌ر بۆ برینه‌کانیان کراوه .
ئه‌م ماڵپه‌ڕه مانگانه ڕاپۆرتی قوربانییه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه،ژماره‌کان جیاوازن له‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڵاویان ده‌کاته‌وه،چونکه له‌م ڕاپۆرتانه‌دا هه‌موو جۆره کوژراو و برینداره‌کان ئاماژه‌یان پێده‌کرێت.