ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید بڵاویکردووه‌ته‌وه، که نێوه‌نده سیاسی و حکومییه‌کانی عێراق چاوه‌ڕێی سه‌ردانێکی جێمس ماتێس وه‌زیری بەرگریی ئه‌مریکا بۆ عێراق دەکەن بەمەبەستی سه‌ردانیکردنی سەربازانی سوپای ئه‌مریکا که له عێراق خزمه‌ت ده‌که‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که کاتی سه‌ردانه‌که دیار نییه و یه‌که‌کانی سوپای ئه‌مریکا له هه‌ولێر و ناوچەکانی ئەنبار و نه‌ینه‌وا و نزیک به‌غدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کات که پێشبینییه‌کان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریکا له ئیداره‌ی نوێ‌دا نازانرێ ئاخۆ هه‌مان سیاسه‌تی حکومه‌تی پێشوو به سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما به‌رده‌وام ده‌بێ یان نا.هه‌روه‌ها ده‌نگوباس هه‌یه له زیادکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ نزیکه‌ی ٢٠ هه‌زار سەرباز بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاوانخوازیی ئێران له عێراق.
جێمس ماتیس که له حکومه‌تی ترامپدا پۆستی وه‌زیری به‌رگریی وه‌رگرتووه له ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٩ چه‌ندین پۆستی سه‌ربازیی هه‌بوو و دژایه‌تی هه‌ندێک له گرووپه‌کانی عێراقی ده‌کرد، به‌تایبه‌تی ئه‌و باڵه‌ی که به باڵی سه‌ر به ئێران ده‌ناسرێت و نوری مالیکی سه‌رکردایه‌تی ده‌کات.