په‌یمانگای کۆڕتووڵد بۆ هونه‌ر و ناوه‌ندی گوڵان بۆ کو‌لتوور، پیشانگایه‌ک بۆ فۆتۆگرافه‌ری به‌ریتانی ڕیچارد وێڵدنگ که وێنه‌ی نوێی کوردستانن ده‌کرێته‌وه. به‌پێی هەواڵێ په‌یمانگاکه، وێنه‌کان وێنه‌ی دوو سه‌رده‌می جیاوازی کوردستانن، وێنه‌کانی (ڕیچارد وێڵدنگ) وێنه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی وێنه‌گر (ئه‌نتۆنی کیرسینگ)یش له خۆ ده‌گرێت که بۆ ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پیشانگاکه له ٢٣ی شوباته‌وه تا ٢٩ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێ له هۆڵی په‌یمانگای کورتووڵد و له ١٣ی نیسان تا ١٨ ی هەمان مانگ به بۆنه‌ی جه‌ژنی ئیسته‌ره‌وه پشووه، و دوای پشووه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت. پێشانگاکه‌ی لەندەن شارستانیه‌تی کوردستان و سه‌رکوتکردن و نوێبوونه‌وه و ته‌نگژه‌ی ئاواره‌کان ده‌خاته‌ڕوو .