سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، کونسوڵخانه‌ی کۆریای باشوور له هەرێمی کوردستان له ماوه‌ی ساڵێکدا ٣٠٠ ڤیزای به هاووڵاتییانی کوردستان داوه.
دارا جه‌لیل خه‌یات بە (ناوەندی هەواڵی ئازاد)ی ڕایگه‌یاند (پارک یۆنگ کیو) کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور سه‌ردانی کردوون و جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا کردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه که وڵاته‌که‌ی له هه‌موو بارودۆخێکدا هاوکاریی خه‌ڵکی کوردستان بکات.
هەروەها کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور بە سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێری وتووە کە له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا له دوای کرانه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی وڵاتەکەیان له هه‌ولێر ٣٠٠ ڤیزا له‌و کونسوڵخانهیهوه دراوه به هاووڵاتییانی کوردستان که به‌مه‌به‌ستی جیاجیا سه‌ردانی کۆریای باشووریان کردووه، ئه‌مه‌ش ههنگاوێکی گرنگ بووه له پێشکه‌وتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه. "