وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا، په‌نتاگۆن خه‌ریکی دانانی به‌رنامه و پلانێکی نوێیه بۆ شه‌ڕی دژ به داعش تا بیداته ده‌ست دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا.
به‌پێی هەواڵێکی (سی. ئێن. ئێن) ئه‌و پلانە به‌رنامه‌یه‌کی توند بۆ شه‌ڕه‌که داده‌نێت و ته‌نانه‌ت زیادکردنی ناردنی هێزی سەربازیشی تێدایه که باراک ئۆباما سه‌رۆکی ماوه به کۆتا هاتووی ئەمریکا خۆی لێی لاده‌دا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، زوو دوای ده‌ستبه‌کاربوونی ترامپ له‌لایه‌ن جێم مه‌تی وه‌زیری به‌رگری و جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف دهنفوورد سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئه‌مریکا به‌رنامه‌که پێشکه‌ش بە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ده‌کرێت.