ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوزدا ڕایگه‌یاند سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ، هه‌رچی له‌توانایدا بێت ده‌یكات به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ی كه ئیداره‌ی ئۆباما له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیا ئیمزایانكرد به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا بۆ ئه‌مریكا.
ووته‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌كاتیكدایه كه پێشتر به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ئوسترالیا ڕایانگه‌یاند كه متمانه‌یان به‌وه‌یه كه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ، ڕێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جی بكات.
زیاتر له‌دوومانگ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ردوو حكومه‌تی ئوسترالیا و ئه‌مریكا ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزاكرد به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی به‌شێك له په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا له ئه‌مریكا چونكه ئوسترالیا له‌چوارچێوه‌ی یاسا تونده‌كانیدا ڕێگه به‌و په‌نابه‌رانه نادات داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و ووڵاته بكه‌ن چونكه پێشتر ویتسویانه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی رده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا. ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ته‌نها بۆ یه‌ك جاره و ته‌نها بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه كه‌له‌ئێستادا له كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.