ڕۆژنامه‌ی زه تیلیگراف، بڵاویکرده‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی هێزه عێراقییه‌کان له موسڵ، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش موچه‌ی مانگانه‌ی شه‌ڕکه‌ره جیهادییه‌کانی خۆی له موسڵ بڕی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، شه‌ڕکه‌ره‌کانی داعش مانگی بڕی ٣٥٠ دۆلاریان له داعش وه‌رگرتووه و ئێستا لێیان بڕاوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات ئێستا شه‌ڕکه‌ره‌کانی داعش بارودۆخی داراییان یه‌کجار خراپه و به بڕی ٢٥ هه‌زار دیناری عێراقی خێزانه‌کان له موسڵ ده‌رباز ده‌که‌ن تا پاره‌یه‌کیان پێ ببڕێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی داعش بیره نه‌وته‌کانی له ده‌ستدا نه‌ما، بارودۆخی دارایی خراپ بووه.