ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی باس له دووباره بووژانه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده ده‌کات، دوای ئه‌وه‌ی که داعش له سووریا و عێراق له پاشه‌کشه‌دایه. ڕۆژنامه‌که ئاماژه به زانیارییه‌کی په‌نتاگۆن ده‌کات، که سێ که‌سی باڵای ئه‌لقاعیده له‌م ماوه‌یه‌دا له سووریا و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان کوژراون.
هه‌روه‌ها په‌نتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که لانیکه‌م یه‌ک له‌و سێ که‌سه پلانی بۆ هێرشکردن دژی ڕۆژئاوا هه‌بووه‌که حه‌یده‌ر میرکهنه و ٢٠ ساڵه ئه‌ندامی ئه‌لقاعیده‌یه. ئه‌لقاعیده له ساڵی ١٩٨٨ه‌وه له لایه‌ن ئوسامه بن لادنی سعوودیه‌وه دامه‌زراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که، تا ئێستا له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر کرده‌وه‌ی سووکی ئه‌نجامداوه و سه‌رقاڵی خۆ کۆکردنه‌وه بوو بۆ په‌یوه‌ندیکردن به خه‌ڵکه‌وه به‌تایبه‌ت سه‌رۆک هۆزه‌کان و ده‌ڵاڵه‌کانی نێوانیان و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ڕای خه‌ڵک.