ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه ، که بانکی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌خشینی ١.٥ملیار دۆلاری دیکه له هاوکاریی قه‌رز بۆ عێراق. بۆ پشتیوانی پرۆسه‌ی چاکسازیی که له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و بڕه پاره‌یه ٣٧٢ ملیۆنی قه‌رزی گه‌ره‌نتی کراوه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه و ٧٢ ملیۆنی له لایه‌ن که‌نه‌داوه دابین کراوه.
فه‌رید به‌لحاج به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بانکی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند" عێراق به پرۆسه‌یه‌کی سه‌ختی چاکسازیی دارایی و ئابوری‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، له کاتێکدا نرخی نه‌وت دابه‌زیوه و پێویسته هاوکاریی بکرێت تا پرۆسه‌که سه‌رکه‌وتوو بێت."