ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکرده‌وه که دوای شه‌ش ساڵ دابڕان، هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و ئیسرائیل پێکهاتن که په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوانیان بگێڕنه‌وه.
هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و تورکیا به‌ر له شه‌ش ساڵ دوای بۆردومانکردنی که‌شتییه‌کی تورکی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه که هاوکاریی بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان هه‌ڵگرتبوو، گرژیی که‌وته نێوان ئەنقەرە و تەلەبیب و په‌یوه‌ندییه‌کانیان تێکچوو. وا بڕیاره هه‌ریه‌که له (که‌مال ئۆکه‌م) و (ئایتان نیاه) ببن به باڵێۆزی تورکیا و ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌بیب. به پێی هەواڵی ڕۆژنامه‌که به‌هۆی مه‌یلی ئیسلامخوازانه‌ی ڕەجەب تەیب ئوردوغان سەرۆک کۆمار له تورکیا پێشبینی ناکرێت په‌یوه‌ندیی پته‌ویان بۆ ببه‌سترێت.