ڕێکخراوی خوراکی جیهانی له به‌یاننامایه‌کدا سوپاسی میرنشینی کوێت ده‌کات به به‌خشینی ٣ ملیۆن دۆلاری دیکە له لایه‌ن حکومه‌تی کوێته‌وه بۆ هاوکاریی خۆراک بۆ ئاواره‌کانی شه‌ڕی موسڵ.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که ئه‌م به‌شدارییه له هاوکاریکردنی ئاواره‌کان واده‌کات بتوانرێت که خۆراکی پێویست بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ بۆ ١٤٠ هه‌زار که‌س دابین بکرێت . به به‌خشینی پاره‌ی خۆراکه‌که پێیان و خێزانه‌کان ده‌توانن ئه‌و بابه‌ته خۆراکییانه بکڕن که ده‌یانه‌وێ. ڕێکخراوی خوراکی جیهانی هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە "سوپاسگوزاریی کوێتین بۆ ئه‌م هاوکارییه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ئاواره بوون یاخود شه‌ڕه‌که کاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ریان:".