وته‌بێژی هۆزە عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند بۆ یه‌كه‌مجار لیوایه‌كی سه‌ربازییان پێكهێناوه له خه‌ڵكی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا كه سه‌ر به ناوه‌ندی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بییه له پارێزگای نه‌ینه‌وا كه سه‌ر به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانە. لەو بارەیەوە، بەپێی هەواڵێکی (رای الیوم)، شێخ مزاحم احمد الحویت وته‌بێژی هۆزە عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه یه‌كێکە له سەرۆک هۆزەکانی عەرەبی پارێزگای نەینەوا، بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (دی. بی. ئەی) ڕایگەیاندووە کە زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س له ئەندامانی هۆزە عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا په‌یوه‌ندییان كردووه به‌و لیوایه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.