(فەزاحەتەکانی بێگەرد تاڵەبانی) .... بێگەردستان ... دكتور كمال كريم

 

بێگەرد تاڵەبانی لەقەبەکەی بە خۆیەوە وەیە، ئیمبراتۆری یەتێکی لە گەندەڵی وەکو تۆڕی جالجاڵۆکە هۆنیوەتەوە دۆلارێکی لێ دەربازنابێت بئ ئەوەی بەشێکی بۆ بنەماڵەکەی لێ بخاتە گیرفانی، ئەو زانیاریانەم لە وەزارەتەکەی خۆی بە دەست گەیشتوە لە سەر داوای خۆیان بڵاوی دەکەینەوە، بۆ ئێمە گەندەڵ هەر گەندەڵە مەسرور بێ یا بێگەرد.

ژمارەی ئەم کارمەندانەی کەوا لە نوسینگەکەی کار دەکەن و لەخیزانی ئەون و خزمایەتیان هەیە

دەوەن دلشاد برای بێگەرد- مدیر مەکتەب

خەندە سیروان(ھاوسەری دەوەنی برای)-یاریدەدەری نوسینگە

راستی مەجید(کورە خالی باوکی بێگەرد)-یاریدەدەری نوسینگە

ئاودێر عمر( پورزای باوکی بێگەرد)-مدیر راگەیاندن

بایز حەمە عەباس(برای هاوسەری بێگەرد بەناوی بەختیار حمە عباس)-بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

فازیل مستەفا(مێردی خوشکی بێگەرد، خوشکی بێگەرد ناوی ئالان)

-پاسەوان بە بندیواری

ئارام سعید(کوری پوری بێگەرد)-بەرپرسی پاسەوانەکان

محمد غفور(کوری مامی بێگەرد)-پاسەوان

شالاو سمایل(برازای مێردی بێگەرد)-پاسەوان

ئاریان غفور(کوری پوری بێگەرد)- پاسەوان.

 ماوەیەک کەسێکی بەناوی ھێدی خدر کە ئەویش پاسەوانی خۆی بو، بەلام دەوامی پێنەدەکرد و کردبوی بە پاسەوانی باوکی خۆی بۆئەوەی کاری باخی پێبکات، لەدوای ئەوەی باوکی بێگەرد کۆچی دوای دەکات رێک بەبێ ئاگەدار بونی ھێدی، فەسلی دەکات و راستەوخۆ ئاریانی لە جێگا دادەنێت

بەشێکی کەم لەم کارە گەندەلیانەی کەوا لەکاتی دەستبەکاربونی وەکو وەزیری کشتوکال کردونی

سەرەرای ئەوەی براکەی دەوەن تالەبانی مدیر نوسینگەی بەرەسمی لەنێون خەلکی بە دەڵاڵی ئەو دادەنێری بۆ وەرگرتنی بەرتیل و گەندەلی کە ئەم برایەشی بەسود وەرگرتن لەھەریەکە لە بەڕێوبەری یاسایی وەزارەت بەناوی تەلان غفور و زانا شێخۆ بەرێوبەری وەبەرھێنان و تەملیکی زەوی زار لە وەزارەتی کشتوکاڵ کە ھەردوکیان ھەرچەندە کادیری پارتی دیموکراتن لەرێگەی ئەم سێ کەسەوە بەرتل وەردەگرن و کارەکان ئەنجام دەدەن، وەھەروەھا ئەم سێ کەسە رۆژانە وەکو سێ برای مەسلەحەتی پارە وەرگرتن لەخەلکی ھەر مامەلەیەکی گرینگ دێت بۆ وەزارەت سەرەتا تۆزێک دەستی دەستی پێ دەکەن، پێی دەڵێن نەخۆشە پێویستە دەرزی لێ بدرێت، دواتریش برە پارەیەک بەقەد قورسای پرۆژەکە وەک بەرتیل وەردەگرن و ھەرکەسەو حیسەی خۆی ھەلدەگرێت

وە ھەروەھا فازیل مستەفا کە پاسەوانیەتی بەبندیوار

سەرجەم کارە بازرگانیەکانی بێگەرد تالەبانی ئەو بۆی ئەنجام دەدات بەتایبەت ئەم پرۆژانەی کەوا لەدەڤەری راپەرینن، بەشێک لەم پرۆژانە چ مەعمەل کونج و معمل بلۆک و کەستارە و کاری وەبەرھێنان

وەھەروەھا لە سلێمانی و ھەولێریش کاری وەبەرھێنانی بۆ دەکات.

وەبەشێک لە ژمارەی کرینی چەند مال و مولکێک

١-کرینی شوقەیەک لە بەرزایەکانی سلێمانی

٢-دروستکردنی خانوێکی ٣قات بەروبەی ٢٠٠ مەتر لە بەکرەجۆ

٣-کرینی دوبینای بەرز و گەورە لەناو جەرگەی بازاری ناحیەی چوارقونە

٤-دروستکردنی باخێکی گەورە کە ناسراوە بەکۆشکی سپی بەروبەری زیاتر لە٢ دۆنم لە سەر دوسایدی گرجان بۆ رانیە کە شوێنێکی گرینگ و ستراتیجیە

٥-کرینی شوقەیەک لە گوندی ایتالی لە پارێزگای ھەولێر

٦-کرینی خانوەکی ٥٠٠ مەتری سی تابق بۆ نیشتەجێبونی دایک و باوکی لە ناحیەی چوار قوڕنە و پێشی سەوزاییە.

٧-دروستکردنی مارکێتێکی گەورە لە ناحیەی چوارقورنە و کەلەئێستادا بەکرێی داوە

٨-دروستکردنی بەنزینخانەیەک لە سەر رێگای رانیە بۆ ھیزۆپ بۆ سلێمانی بەناوی بەنزینخانەی ھیوا

وە بەشێک لەوەرگرتنی بەرتیل و وەرگرتنی پشک و پارە لە پرۆژە کشتوکالیەکان

١- پرۆژەی بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران واژۆکردنی لەگەل ھەردو شەریکەی خۆشناو و قەیوان کە دەلالەکەی شاخەوان خۆشناو برای دکتۆر دارایی وەزیری پلاندانی حکومەتی هەرێم،

کە رێژەیەکی خەیالی پارەی پێشەکی وەرگرتوە و وەھەروەھا پشکێکی زۆریشی پێدراوە و پارەیەکی خەیالی وەرگرتوە

٢- لەپێناو گرانکردنی ئارد و کشانەوەی یەکێک لەکۆمپانیاکانی تری ئارد و کشانەوەی لەکرینی ئارد بێگەرد تالەبانی ٧٥ دەفتەری وەرگرتوە لەھەردو شەریکەی خۆشناو قەیوان لەبەرامبەردا کۆمپانیای کارۆخ لە دهۆک لە وەرگرتنی پڕۆژەکە کشێنردایەوە.

٣- لەگەل ھونەرمەند ھەردی سەلاح دەستی کردوە بەکاری بازرگانی ھاوردەی ئاژەلی زیندو لەرێگەی دەوەنی برای بێگەرد و رەوەز باتۆمی پارێزەری ھەردی کارەکان دەکرێت

٤- سەرەرای ئەوەی کۆمپانیایەکی تایبەتی ھەیە لەسەر ھاوردەی ئاژەل لە شاری کۆیە کە بە شەریکایەتی کورێک بەناوی ئەژی قەڵەو ناسرایە کە جنسیەی سویدی هەیە کەئەمەش لە رێگای دەوەنی برای و یونسی پارێزەری ئەژی کارەکان ئەنجام دەدرێ

٥- لە رێگای بایز حەمە عەباس برای مێردی و فازیلی زاوای سەرەرای ئەم دوشەخسە بە شەریکایەتی بێگەرد و دەوەنی برای چەندین ھەزار ئاژەلیان بۆ بازرگانان کردوە وپێشەکی حیسەی خۆیان وەرگرتوە، ئەم دوشەخسەش بە ھەزاران ئاژەلیان بۆخۆیان ھێناوەو دواتر خێرەکە لەنێوان ھەرچواریان دابەش کراوە. مانگانە زیاتر لە دە هەزار ئاژەڵی زیندوو هاوردە دەکەن.

٦-کارکردن لەگەل شێخانی کەسنەزان لە رێگای فازیلی زاوای لە چەندین پرۆژەی وەبەرھێنان و دروستکردنی شوقەو خانو

٧- کارکردن لەگەل شێخ منسوری ھەولێر لە رێگای فازیلی زاوای لەچەند پرۆژەیەکی وەبەرھێنان

٨- دورستکردنی چەندین دەواجین لەگەل بازرگانێک بەناوی حاجی ئارام کە لە قەزای قەلادزێ دادەنیشی لە رێگای فازیلی زاوای و کە دەواجین بە پشک پشکێن دروست دەکەن و تەنانەت کە جێگای ئەم دەواجینەی کە حاجی ئارام تەداخول بکات چەندی کێشەی یاسای تێدابێ بەلام مۆلەتی ھەر پێدەدرێت

٩-دروستکردنی کارگەی شەکری چەوەندەری کۆمپانیای ئابوری لاند لە گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقورنە

کە لەپێناو پێدانی مۆلەت بەشداری پێکردنی بێگەرد بە رێژەی ٪‏٣٠ و پێدانی نیو ملیۆن دۆلار بەبێگەرد وەکو ھەدیە

١٠-دروستکردنی خانوەک بە روبەری ٧٠٠ مەتر، کە پێشتر یاریگا بوە، بەلام دواتر یاریگاکە تێکدراوەو کراوەتە خانو بۆ بێگەرد لە گوندی فیوچەرستی کە هی کۆمپانیای خۆشناوی خاوەنیەکەی غفور خۆشناوە

١١-دروستکردنی شوقەی فەرمانبەران لە شاری سلێمانی بە شەریکایەتی لەگەل عبداللەی ئەندام پەرلەمانی پێشوتری بزوتنەوەی گۆران

١٢-ھاوردەکردنی چەند ملێۆنێک مریش و وە دونگ و وە ھێلکە لەگەل جمالی سکرتێری باڤێل تالەبانی.

١٣-لێخۆشبونی گومرگری مریشکی ھێلکە کەر بۆ کۆمپانیای رێباز بە ١٥ دەفتەر دۆلار

١٤-مانگانە پانزە هەزار ئاژەڵی زیندوو هاوردە دەکرێت. لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتێرنەری پارێزگاکانی هەڵوەشاندەوە، لیژنەیەکی لە سکرتێری خۆی بەناوی دیاری خوێندکاران و تەلان بەڕێوەبەری یاسایی و ئەمیر شێخە بەڕێوەبەری بەدواداچوون دروستکردیە و مانگانە کۆبونەوەیەک دەکرێت لە ژووری وەزیر پشکی کۆمپانیاکان دابەش دەکەن، هەر کۆمپانایایەک پارەی بەرتیلی دابێت چەند هەزار سەرێکی پێ دەدرێت، لە ئێستادا گەر مۆڵەتی وەربگریت هەزار سەر ئاژەڵ وەربگری ئەوا بەس ئەو مۆڵەتە بە پانزە بۆ بیست ملیۆن دینار دەفرۆشرێتەوە.

١٥- لەسەر هاوردەکردنی سێ سەد هەزار مریشک لیژنەی کشتوکاڵ دەوەنی برای بێگەرد کە بەڕێوەبەری نوسینگەی خۆیەتی بانگهێشتی لیژنەی پەرلەمان کراو بەڵام بە پارە تا ئێستا بابەتەکە باس نەکرا لە راگەیاندن

ئەم کارە گەندەلێی و بەرتیل وەرگرتن مشتێک لە خەرمانی بێگەرد تالەبانین

کە بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوا ھەیە

لەدوای کۆتای پێھاتنی ئەم کابینەیە بێگەرد تالەبانی لەگەل دەوەنی برای واز لە کاری حکومی و حیزبی دێنن و دەست دەکەن بە کارە بازرگانیەکانی خۆیان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان

كمال كريم

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu