کوردستان و چيرۆکی گەلێکی يەک مليۆن دز . . . لوقمان بەرزنجی . . . . ئەڵمانيا

لە ساڵی 1954 کاتێک شۆڕشە مەزنەکەی الجزائر لەدژی داگيرکەری فەرەنسی هەلگيرسا، گەلی الجزائر مقاوەمەتێکی بێ وێنەيان لە مێژووی ووڵاتەکەياندا تۆمار کرد و توانيان لە ساڵی 1962 ئازادی ڕەها و سەرفرازی بەدەست بهێنن و و کولونيالستی فەرەنسا لە وڵاتەکەيان بۆ هەتا هەتايێ وەدەرنێن. کۆماری سەربەخۆيی الجزائر ڕابگەيەنن باجی ئەو سەرکەوتنە مەزنە بەسەر داگيرکەری فەرەنسی خوێنی يەک مليۆن شەهيد بوو، ئەوانەی ئەوێ ڕۆژێ سەرکردايەتی ئەو شۆڕشەيان دەکرد ئەوان دەسەڵاتيان گرتە دەست بريتی بوو لە دوو هێز بەرەی ئازاديخوازی گەلی الجزائر و سوپای ئازديخوازی الجزائر . لە لەسەرەتايی بەرپاکردنی شۆڕش و قۆناغەکانی شۆڕش زۆر دڵسۆزانە و هەستيار بە ڕێبازی شۆڕشگێڕانە ئەندام کاديرانی خۆيان بە دەست پاکی و داوێن پاکی پەروەردە دەکرد بە شێوەيەک شۆڕشی الجزائر لەهەموو قۆناغە کانی خەبات ببوە مايەی ئيعجاب و ڕێزی گەلان لەسەرانسەری دونيا . کە الجزائر بە نمونەی ووڵاتی شۆڕشگێر ئازاديخوازنی دونيا پێناسە دەکرا بە هەموو ماناکانی سياسی و ئابوری و کۆمەڵايەتی و قوربانيدان و دەستپاکی و ڕاستگۆی و پاراستنی مافی مرۆڤ پاراستنی مافەکانی هاوڵاتی . مەخابن لەدوایڕاگەياندنی دەوڵەتی الجزائری سەربەخۆ. سەرکردە شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ ئەوانەی بەڵێنی شەرەفيان بۆ دڵسۆزی خاک و نيشتيمان دابوو کە پارێزەری خاکی الجزائر و مافەکانی دەبن. وايان لێ دەرنەچوو بوون بە نموونەیوکی زۆر قيزەوەنی گەندەڵی و فەسادی ئيداری و دزی و خۆدەوڵەمەند کردن و دامەزراندنی چەندين دەزگای سيخوڕی ئنجا کەوتنە ئيرهابی دەوڵەت دژی هاوڵاتی بێ ديفاع، ڕەوشی ئەو وڵاتە چوە قۆناغێکی زۆر ترسناک و دەسەڵاتدارانی ئەو وولاتە لەبەر دزی و گەندەڵی و خزم خزمێنە و شارچيەتی کەس ئاگای لە پڕەنسيبە جوانەکانی شۆڕش نەما . ووردە ووردە پرەنسيپە ئەخلاقيەکان ڕوەو لە هەرەس هێنان چون، بەشێوەيەک دزی و بەڕەڵای بوبە ڤايرۆس و تەشەنەی کردبۆ ناو جەستەی هەموو سەرکردە شۆڕشگيرەکانی دوێنێ و کەوتنە سەر پاکتاوکردنی يەکتر لەوێیوە ئينقلاب بەدوای ئينقلاب و تيرۆر لەدوای تيرۆر سەرکردەکانی دوێنێ شەقام و چارەنوسی خەڵکيشيان تەسليم بەقەدەر کرد وووڵاتێکی گەورەی خاوەن سامانێکی نەوتی کانزايەکی زۆرو زەبەلاح بووبە خەرابە زباليەک و ڤايروسی دزی و تاڵانی گەيشتە جەستەی هاوڵاتی و شەڕی ناوخۆ لە نێوان سەرکردەکانی دوێنێ خەڵکی ناڕازی دەستيێکرد بوو بە مايەی ماڵويرانی و دەربەدەر بوونی بە مليونان خەڵکی الجزائر و ئەو وڵاتەش بوبە نمونەیەکی ناشيرينی فەسادی سەرکردەکان و دواتر هاوڵاتيانی لەبەرکاری ڕاوڕوت و دزی تاڵانی و بە شێکی زۆری هاوڵاتيان ڕوويانکردە ئەوروپا ئەمريکا، بوون بە پەناهەندە و لەو ووڵاتانەش دەرگای زيندانيەکانيان لێکرايەوە لەسەر تاوان و دزی و تيرۆر چونکە شۆڕشگيرانی ئەو ووڵاتە لەبەر تاڵانی و پارەو دەسەڵات هيچ بەهايەخێکيان بە پەروەردەکردنی هاوڵاتی نەدا و مافی هاووڵاتی بوونیشيان بۆ نەهێشتەوە وولات بوو بە دۆزەخێک و گۆڕەپانێکی دزی و گەندەڵی وەک جەزائيريەکان خۆيان باسی لە گوزەرانی خۆيان دەکەن . هاوڵاتی چۆن بژێوی خۆی پەيدا دەکات و سەرچاوەی داهاتی لە کوێيە . ؟؟؟ بێ دوو دڵی پێت دەڵێن هاووڵاتی جەزائيری يەک دەستی لە گيرفانی ئەويترەو سەرکردەکانيش دەستيان لە خەزينەی دەوڵەتە بۆ دزيکردن دوای ئەو کارەساتە مرۆيی و نەهامەتەيە جەزائيريەکان دەڵێن ئێمە دوێنێ سەربەرز بوين بەوەی بە وڵاتی خەبات وتێکۆشان و وڵاتی يەک مليۆن شەهيد دەناسراين و ئەو خەباتەی ئێمە ببوو بەوانەی خوێندنن لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و دونيا . ئيستا جەزائيريەکانی لە هەموو ولاتانی دونيا بە ڕەزا قورس و دز و داوين پيس ترين ميللەت ناودەبرێن و خەڵکی خۆيان لێ دەپارێزن بەشێوەيەک ئەو مێژووە جوان و پڕ لەسەروەريەی قۆناغی خەباتی ئازاديخوازی و ناوی وڵاتی يەک مليۆن شەهيد دواجار ئەو ناوەجوانە لە ناوەوەی الجزائر و باکوری ئەفريقيا و لە ئەوروپا و ئەمريکا شێوا بوو بە وڵاتی وڵاتی يەک ملێۆن دز. هاوار شۆڕشگێڕە کوردەکان قارەمانانی شاخ وەرن مێژوی الجزائر بخوێننەوە جاران کورد ڕوی لەهەر وڵاتێکی ئەوروپی بکردايە پەناهدەگی مسۆگەر بوو . بەداخەوە ئيستا ئەوروپا لە ديدی هەڵس و کەوتی سەرکردە گەندەڵەکانەوە دەڕواننە تاکی کورد بەبەڵگەی ئەوەی ئەوەتا دونيا هاوار دەکات کورد لە سنورەکانی نێوان بيلا روسيا و پولونيا گيريان خواردوە منداڵ و نەخۆشيان هەيە ئەوروپيەکان دەڵێن لە چی دەگەڕێن داهاتی وڵاتەکەيان دوو بارتەقای سێ وڵاتی ئەوروپای ڕۆژهەڵات داهاتی ساڵانەيان هەيە با بچن لە وڵاتی خۆيان داوای ماف بکەن نەوەک لای ئێمە داوای مافی پەنابەری بکەن بەهيوای وەلی ئەمرەکانی کوردستان چاوێک بە مێژوی جەزائيردا بخشێنن و سود لەو هەڵە کوشندانەی ئەوان وەربگرن و تا هەموو هاوڵاتيەکی کوردستان شانازی بە بوژانەوەی خۆی و گەشانەوەی کوردستان بکات و کۆچ کۆچکاریيش کۆتايی بێت،  



 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu