خۆمان بوينە فیلم بەسە لاسايکردنەوە ... لوقمان بەرزنجی . . ئەڵمانيا

لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردو . ئەوێ ڕۆژێ کە کوردستان بەدەست دوو ئابلوقەی ئابوری نێودەوڵەتی و حکومەتی عيراق ديناڵاند . برسيەتی تەنگی بە خەڵک هەڵچنی بوو لەبەر بێ معاشی بێ کارەبای بێ ئاوی و هەژاری و بێکاری و شەڕی براکوژيش لەولا بوەستێ . زياتر ناچمە بنج و بنەوانی ئەو قۆناغە پڕ لە نەهامەتەيەی کە خۆم و سەدان هەزاری تێدا کۆچبەری وڵاتانی دونيا بوين چونکە هەموومان سەربردەو کارەسەتەکانی دەزانين . لەوسەردەمەدا يەکێک لە برادەرە نزيکەکانم ئێوارەيەکيان زۆر بە کزيەک و بێتاقەتيەکەوە بەهەناسيەکی سارد دڵی خۆی بۆ کردمەوە  گوتی دەزانی هەرچی ناوماڵم هەيە فرۆشتومە تەنيا پێخەف و ڤديوێک و تەلفزيونێکمان . ماوە کە پارە بکات ئنجا نازانم چۆن ژنەکەم ئيقناع بکەم بۆ فرۆشتنیان. خۆشت دەزانی منداڵيشم وردن و خۆشم هيچ کارێک نازانم جگە لە کاری مامۆستايەتی نەبێت . بە هەر حاڵ هاوڕێکەم بۆ بەيانی ڤيدۆکەی فرۆشت و چەند هەفتەيەک پارەی ڤيديوکەش خورا تەواو بوو . بەيانيەک زوو کوڕی ئەو برادەرە هاتە لام وتی مامە دايکم داوی تۆ دەکات دەڵێت ئەگەر زەحمەت نەبێ تا ماڵمان بێيت . منيش هێندە لە ماڵی ئەوان دور نەبوم . بەپەلە چوم بە بەسەر دەنگە دەنگو فرتەنەدا چوم  . خێر چی بووە، ژنەکە وتی توخوا وەزەعە نەخۆمان نە ئينتفازەمان . . دوو هەفتە لەمەوبەر ڤيدۆکەی فرۆشتوە پێم گوتوە مەی فرۆشە ئەی ئێمە چی لەو هەموو فليمانە بکەين و چۆن تەماشی فليم بکەين و پێويستمانە . وتی وەزعمان تەواو نيە ئەی چی بخوين دەبێت بی فرۆشم و دوای پێم دەڵێت بۆ مەسەلەی تەماشا کردنی فليم ئيستا هەرچی حزب لەو کوردستانەدا هەيە تەلفزيونی خۆی هەيە . شەوانە بەدڵی خۆت لە کەنەڵەکان بەدوای خۆشترين فليمدا بگەڕێ بە کورتی ڤيدۆکەی فرۆشت. خانم بەردەوام بوو لە قسەکانيدا بەهەناسەيەکی قوڵەوە ئەو بەيانيە هەڵساوە دەڵێت ژنەکە بەنيازم تەلفزيونەکەش بفرۆشم . . گوتم پياوەکە دەستم دامێنت نەکەی هەر ئەوەمان ماوە تۆزێک خۆمانی پێ مەشغول بکەين و تەماشای بەرنامەيەک و ئەخبارێک و فليمێکی بکەين . ئەزانی وەڵامی جەنابی نەڕاندی وەک شێرێکی برسی  دەڵێ فليمی چی. . بۆ کارەبا هەيە هەتا سەيری فليم کەی؟؟ پێم گوت قەيدی چيە با شەوانە چەندسەعاتێكيش کارەبا هەبێت هەر باشە فەرحنايمان لێ دێ و سەيری فلمێک دەکەين . کەچی دەگەڕێتەوە پێم دەڵێ فڵتە فڵت ئەوەتا خۆمان بوينەتە فليمی هيندی و راج کابور بەدەست ئەوحزبانەوە. . نەخۆيان کا نە ئينتفازە لە فلميش خراپتر يان بەسەر هێناين بوينەتە سينماش دونيامان بە خۆمانەوە سەرقاڵ کردوە . واقيعی ئەمڕۆی کوردستان هەمان ئەو فليمە ئەو برادەرمە ئەويان بەريش و سپی بوو ئەوەی ئيستا بە ملەوەنەکەيەتی . وەک دەبينين ئيستا کۆچبەرانی کوردستان پانتايەکی زۆريان لە ڕاگەياندکانی جيهان بەخۆيانەوە سەرقاڵ کردوە ئەوانەی لەسنورەکانی بيلا روسيا و پولونيا گيريان خواردوە . کەچی لە دهۆک ڤيستڤاڵی نێودەوڵەتی فليم سازدەدرێ، ئەرێ گەلۆ ئەوە ڕاستە ميلەتێک ئاو و کارەباو معاش و بێکاری و هەزاران دەرچوی زانکۆو پەيمانگا و سەدان دکتوری ڕاست و تۆزو بای هەبێت و هەزاران کۆچبەری بێ هەژماريش سەری خۆيان هەڵگرن ئەرێ فليم لەوە جوانتر و قێزوەنتر هەيە خۆمان بوينەتە فليم و لافی ئورستوکراتيەت لێ دەدەين لاسايی دوبەی و قەتەر دەکەينەوە ئەوەش حاڵی خەڵکە لەو وڵاتە نەگبەتە ڤيستڤاڵی سينما سازدەدەين لەکاتێکدا خۆمان بوينە فليم .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu