جاران کەدەستم لە سياسەت وەردەدا ... لوقمان بەرزنجی . . ئەڵمانيا

جاران کە دەستم لەسياسەت وەردەدا بەردەواميش گوێم لە زاراوەی ديموکراتی دەبوو . بە جدی وام دەزانی ديموکراتيەت واتە حوکمی گەل بەدەست گەل. ئەوکات هێندە نەزان و کاڵفام بووم هەستم بەوە نەدەکرد من ئەندامی ئەو حزبەم کە درووشمی ديموکراتيەت يا سوشيال ديموکراتيەتی هەڵگرتوە نەشم دەوێرا بەدڵی خۆم ڕەخنە لە هەڵس و کەوتی سەرکردەکانم بگرم نە بادا نغرۆم کەن. . لەگەل ئەو ترسەش هيشتا لە فوو تێکردنی زوڕنای ديموکراتی حزبەکەم نەدەکەوتم هەر فوم پيا دەکرد و سەرپيکيم بۆ خەڵک خۆشتر دەکرد . لەو ساڵانەی کە دەستم لەسياسەت وەردا ئێ بۆ منێکيش زۆر قورس بوو ببمە سێبەری هيچ سەرکردەيەک چونکە وەک دەڵێن هەرکەس کوڕی باوکی خۆيەتی و منيش دەمزانی کوڕی چی پياوێکم . بەهەرحاڵ وەک دەڵێن ببومە قالە بەگەر وەک هەزاران کەس بە دوای هەڵاييەکە کەوتبوم بۆ وەرگرتنی مافی گەلەکەم . دواجاريش مافەکەشم بينی کە چەند بەئازار بوو . سەيرم لە عەقڵی ئەوسای خۆم دێ لەپەنای هەڵگرتنی ئەو ديموکراتيەتە سەقەتەی فێريان کردم و تێيان گەياند بوم . ڕقم لەو کوردەش دەبۆەوە کە لەگەل ئەوڕێبازە ديموکراتيەتەم نيە . سەری زمان بنی زمانم باسم لە ئازادی بيرو ڕا دەکرد. عەجيب کەچی خۆم نەم دەوێرا ڕەخنەيەک بگرم . ئەو ديموکراتيەتەی فێريان کردم هيچ بنەمايەکی ئايدولوجی و ياسایی و فيکری و ململانێی چينايەتی و مەرجەعيەتێکی نەبوو هەر لێخوڕە و بخوڕە و چاوسورکردنەوە بوو لەوانەی لەگەل خەتی ئێمەدا نين . هەڵبەتە ئەوجۆرە تەرحانەش کە بێ بنەما بوون زەرەر لە کۆمەڵگەدەدات و لەخشتەی دەبات وەک دەڵێن ( تێنەگەيشتن لەبەڵای خوا گەورەترە) هەرچەندە وابزانم شيوعيە کوردەکانيش خۆم ئاسا لە ناوی حزبەکەيان گەيشتبون لە کاتێکدا لينين دەڵێت ( بۆ گەيشتن بە شيوعيەت پێويستيمان بە بزاڤێکی سياسی بەهێز هەيە ) زەينی خۆبدەنێ دەڵێ بزاڤێکی سياسی بۆ بە بۆ گەيشتن بە شيوعيەت کەچی هاوڕێ کوردەکان يەکسەرە ناوی شيوعيەتيان بەخۆيان لکان و واتە بەر لە بزاڤە بەلشفيەکەی لينين گەيشتن بە شيوعيەت . خۆم ئاسا چۆن لە ديموکراتيان حاڵیکردبوم . دوای ئەوەی تەمەنم هەڵکشا و لە ئەوروپا گيرسامەوە ئنجا زانيم کە شتێک نيە ناوی ديموکراتی خۆرسک بێت و هەر حزب و گروپێک بە هەوای نەفسی خۆی ئەو زاراوە هەڵبگرێت . بەڵکو ديموکراتيەت لەدەستوردا وەک هەر ياسايەکی ئابوری و سياسی و پەرەردەی و هونەری و ڕاگەياندن بە ياسا ڕێک دەخرێت جێگير دەکرێت و مافەکانی هاوڵاتی و دەوڵەت لەبەرامبەر يەکتر دياری دەکات هەروەها سنوری دەوڵەت بۆ تاک و هەموو ئەو ئازاديانە لە ديموکراتيەدا هاتوە بەپێی ياسای تايبەت ڕێکی دەخات، خۆ ئەگەر زياتر لە ناوەڕۆکی يەکەم بيرۆکەی ديموکراتيەت لە ئەثينای پايتەختی يونان قوڵ ببينەوە دەبينين يەکەم بنەمای لەسەر فيکری هاوبەشی و ئابوری هەمە چەشن دروست بوە، لەبەر ئەوە من دەڵێم کەی لە کوردستان دەستورێک هەبوو بۆ بە ياسا کردنی بنەماکانی ئيداری و سياسی ئەوسا دەتوانين يەکێک لەو بڕگە ياسايانە ناو بنێين ياسای ديموکراتیەت لەويش ئازاديەکانی تاکی کۆمەڵگەو حکومەت دەستنيشان بکەين. چاکتر وايە وەک ئێمە لەسەرەتای گەنجايەتيمان لەپێناو خۆشەويستی خاک و نيشتيمان بەو سەقەتيە وشەی ديموکراتيان لە مێشک چەقاندين ئيستاش نەمانزانی ئەو هەموو براکوژيەمان لە پێناوی چیکرد و بۆ هێندە بە دڵ ڕەقی يەکترمان تەخوين دەکرد با نەوەکانی ئايندەمان وەک ئێمە دەستخەڕۆ نەکرێن نەبە قوربانی درۆی سياسيە فێڵبازەکان و لەڕاست و دروستی ديموکراتيەت تێبگەن .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu