بۆ لە سەرۆکی حکومەت کەوتنە تەقە ... لوقمان بەرزنجی . . ئەڵمانيا

بە هيچ مەبەستێکی سياس يا پاکانە بۆ هيچ کەسێک و حزبێک ئەم نوسينەم نە نوسيوە بەڵکو بۆ چونی خۆمم بەڕاشکاوانە لەسەر کۆباسێک نوسيوە . . . . سەرەتا دەمەوێ بڵێم ئەو حەشرەی  ئيستا حزبەکان بەيەکی دەکەن بەشێکيان سينارۆيە و موتەفق علێهەن خەڵکی پێ دەستخەڕۆ دەکەن کە گوايە ناتەبان، بەشێکيش ملاملانێی کاڵفامە موراهيق سياسيەکانە ئەوانەی بەبێ هيچ ماندو بونێک هاتنە سەر حازری بوونە هۆکاری ڕق و ناپەروەردەی حزبی و قەيرانی ئەخلاقی سياسی دروستی کردن دواتر مۆمەکەيان کوژايەوە ،  دەمێکە وتومە يەکێک لە خەسڵەتەکانی کورد ئەوەيە کە زەهايمەرێکی زۆر بەهێزی هەيە واتە لەبير چوونەوەيەکی لە ڕادەبەدەری هەيە  بەتايبەتی لای بەشێک لەوانەی بەخۆيان دەڵێن خاوەن قەڵەم و نوخبەی سياسی ، ماوەی يەک هەفتەيە ڕاگەياندنەکانی زۆنی سەوزو مۆر وميديا شێلم بەترشە سێبەرەکان باس لەو خانوە دەکەن کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ئەمريکا بە هەژدە مليۆن دۆلار کڕيويەتی دەپرسن ئاخۆ ئەو هەموو پارەی لە کوێی بوو؟ ئەری گەلۆ ئەو جۆرە هەواڵە خۆڵ لەچاوکردنی خەڵک نيە؟؟؟ خواشاهيدە من کەسانێک دەناسم يەک طڕە وەزيفەی دەستکەوت خاوەنی باڵاخانەیە لە هەژدە مليۆنەکە تێپەڕی کردوە . . يا منداڵە مەسئولی پلە يەک هەيە لە کوردستانە دە‌غيلەکەی لە پەنجا مليۆن دۆلاری کەمتری تێدابێت؟؟خەڵکی شەريکە مەسئول هەيە بەس لە موساتەحە لەسەروی ئەو هەژدە ملێۆنەی دەستکەوتەوە . . باشە ئەگەر دەستکەوتی تڕە وەزيفەيەکی دوسێ باڵاخانە بێت. . ئەی شاهانشای وەزيفەکە دەبێت چەندی دەستکەوێت . بۆ نا . کۆردۆ دەزانن ئەوانە کێن کەيسی هەژدە مليۆن دۆلارو خانوەکە دەجولێنن کێن . بيرتان چو يا زەهامەرتانە، ئەوانە ئۆکتوبەريەکانن ئەوانەی لەبەغداوە دەستخۆشيان لە حەشدی شەعبی دەکرد و کەرکوک و گەرميان لە 16ئوکتۆبەر ماڵوێران و دەربەدەر کرد . ئەوانەن لە بەغداوە بە عباديان دەگوت موچە مەنێرە. . . کوردۆ دەزانی ئەوانە موچەی چوارساڵی ئەندام پەرلەمانيان سێ ملیۆن دولار بوو ئيستا باوکيان مردوە تەنيا بەسێ مليۆنەکە لێ دەرچوونە و بۆ هەريسەکە بابەڕۆيانە . خەڵکی چاوەکراوە زۆر چاک دەزانێت هۆکاری شەڕی ناوەخۆ کورد بە کورد کوشتن هۆکارەکەی گومرگ و پارە بوو بەتايبەتی داهاتی ئيبراهيم خەليل چی بەسەرهات کەس نازانێ ئەو ملياردۆلارانە چی بەسەرهات ؟؟ خێرە ئيستا هاتون باس لەهەژدە مليۆن دەکەن ؟؟ بۆ باس لە مليارەکان ناکەن ئەگەر مەبەستان تەنيا شکاندنی شکۆی سەرۆکی حکومەت نەبێت . چونکە حزبەکەيان سەرکەوتوی يەکەم بوو لە کوردستان ئەوانەی باس لە خانوە هەژدە مليۆنەکە دەکەن چاکتر وايە ئاوێنەيەک هەڵگرن تەماشای چەهرە ناشيرين خيانەتەکانی خۆيان بکەن خۆ ئەوانيش زەهايمەريان نەگرتوە هەموو پياوێکی عاقڵ دەزانێت ئەو شەڕە ناشەڕعی ترسنۆکانەيە ئەوان لە مەيدان دۆڕان ئيستا دەيانەوێ دەستی چەوريان بە سەرسمێڵی خەڵکدا بسڕنەوە بەو هەژدە مليۆنە چەهرەی ناشيرين و خیانەت کردنیان لە کەرکوک لەبير خەڵک ببنەوە . خەڵکی کوردستان بێ بەريە لەو ململانێی ناشەرعيەتان . خەڵکيش تاسەر بێ دەنگ نابێت لەو هەموو خيانەتەی لە کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان کرا و دەبێت هەموو ئەوانەش بدرێنە دادگا کە بەناوی خەڵکی کوردستان بوونە مليۆنێرو جاشی محەلی و جاشی ئيقليمی . ڕاپەڕينی قوتابيان و خوێندکاران شاهيدە کە گەل ئەگەر هەڵسا هێزنيە بتوانێ بەری لێبگرێت،

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu