بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) بەشی (26) ... نوسینی چیای مامە لەتیف

ئەمەوێ بگەم بە سوپاسێکت دا و

لە مەرگی خۆمە ترسم مۆڵەتم پێنەدات!

ئەمەوێ بگەم بە خزمەتێکت دا و

لە بەختی خۆمە ترسم یاریم پێبکات!

ئەمەوێ بگەم بە فەرمانێکت دا و

لە تەقدیری خۆمە ترسم دەرفەتم نەدا!

ئەمەوێ بگەم بە کارێکت دا و

لە ڕێگاکەی خۆمە ترسم ژیانم دابخات!

ئەمەوێ بگەم بە ئەمرێکت دا و

لە ھێزی خۆمە ترسم درۆم لەگەڵدا بکا!

ئەمەوێ بگەم بە سێبەرێکت دا و

لە ھەنگاوی خۆمە ترسم بەرەو چاڵم ببات!

ئەمەوێ بگەم بە سەفەرێکت دا و

لە ڕۆژگاری خۆمە ترسم ئابڕوم لەکەداربکا!

ئەمەوێ بگەم بە سڵاوێکت دا و

لە چارەنوسم بەگومانم خەجاڵەتم بکا!

ئەمەوێ بگەم بە دیدارێکت دا و

لە قەدەری خۆم شکم ھەیە دونیام لێ تاریکبا!

ئەمەوێ بگەم بە کۆشکی (خۆشەویستی)تۆدا و

لە شانسی خۆم نا ئومێدم

نەک لە پایەی گەورەیی تۆ پاشا گیان!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu