بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) بەشی (25) ... نوسینی چیای مامە لەتیف

تۆ لێرەبەو تەنیام مەکە نەکا

خۆشەویسترین ھاوڕێم بە ژەھرێکەوە بمبا!

تۆ لێرەبەو بێکەسم مەکە نەکا

کچەکەی خۆم لەبەر ھاوسەرەکەی (من)ی باوکی لە ماڵ دەربکا!

تۆ لێرەبەو نە بادا ئاوارەیی بمخا و

ئایدۆلۆجیایەکی ڕیش دار بە وتارێکی دزاوەوە ڕۆحم سەرگەردان بکا!

تۆ لێرەبەو نەبا بێپەنای بمبا!

نە بادا قیبلەکەی تەمەنم لە بێوەفایدا پەلامارم بدا!

تۆ لێرەبەو نەکا بێچارەییم پێبگا!

دورنیە خەیاڵ و خەونیشم

لە پەردەی خیانەتەوە تابوتیان بۆ دروستکردبم!

تۆ لێرەبە و نەکا ئازارم باڵابکا!

منەزانم (ژان) لە دەرفەتێک ئەگەڕێ

دڵم ئەسیربکا و (حەسەرەت)یش لە ھەلێک دەسوڕێ عەشقم بۆ لای (نەزیف)ێک بەرێ!

تۆ لێرەبەو نەکا خەمم باڵدەربکا!

بیستومە (بەڵا) لەکاتێکدا ھێزی کاولبونی ھەیە کەدڵنیابێ تاک و تەنیایی مرۆڤ ھیچ موعجیزەیەک فریای ناکەوێ!

تۆ لێرەبەو نەکا ھاوارم بەرگرتم بدا!

زۆرجار ئەوەی ھەڵەت پێدەکا دوژمن و ناحەزەکەتنیە! نزیکترینە دەست ئەکا بەخوێن و ئابڕو دا!

تۆ لێرەبەو نەکا زامم ڕەگ دەربکا!

لە ھیچ دا من بەختم سپی نیە!

لە ھیچ دا من شانسم گەورەنیە!

بەس لە (کەڕو)ی ھەرشتێکدا ناوێکی تابڵێی درێژ و کراوەو بە بەختم ھەیە!

تۆ لێرەبەو نەکا برین سەرم ببات!

بە تەنیا کفنت لەبەربکەن ئاساییە

بە تەنیا لە تابوتت بنێن ئاساییە

بە تەبیا لە قەبرت بخەن ئاساییە

بەس ئاسایی نیە بە تاک و تەنیایی بە ڕێگەی سەرقەبران دا بتبەن!

تۆ لێرەبەو بەس با لەو کاتەی ڕێگەیەمدا میوان و یاوەرم بیت و لە جێگەی ھەمو کەس وکارێکیشم بە

دکتۆر تەھا ڕەسوڵی خۆشەویستم!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu