یاسمین کوردی ... بەکرشوانی

ئەمڕۆ بە ڕێککەوت ناوی "یاسمین کوردی"م بەرچاو کەوت و پاش کەمێک گەڕان بۆم دەرکەوت کە ئەکتەر و گۆرانبێژێکی ناوداری وڵاتی فلیپینە.

یاسمین کوردی ساڵی ١٩٨٨ لە باوکێکی کوردی لوبنانی و دایکێکی نیو فلیپینی و نیو چینی لە مانێلای پایتەختی فلیپین لە دایک بووە.

وەک ئەکتەر لە ژمارەیەکی زۆر فیلم و درامای فلیپیندا ڕۆڵی گێڕاوە و چەندین خەڵاتی بە دەست هێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٥یشەوە وەک گۆرانیبێژ ناسراوە و کۆمەڵێک ئەلبوومی هەیە.

دیار نییە داخۆ یاسمین کوردی ئاشنای زمان و کولتووری کوردییە یان نا، چونکە ساڵانی سەرەتای تەمەنی لە کوەیت بەسەربردووە و پاشان گەڕاوەتەوە فلیپین و لەوێ دەژی و دایکی کچێکە.

سەرچاوە:

https://de.wikipedia.org/wiki/Yasmien_Kurdi?fbclid=IwAR1y8Tb_s_KgLXtWyj-JV97rRadtXkEtBOuM3-l6O7WmYXUe23XFjbcFdSM

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu