جا ئیتر خەڕەکە . . . ئامانج نەقشبەندی

هەزار شوکر بۆ خودای گەورە بەس نەبوو ئێوە حاکمی نیویۆرک نەبوون بۆ موزایەدە کردن ڕۆژانە بە تڕو منەتەوە باسی گۆڕەپانی (تایمز سکوێر)تان بۆ بکردینایە و ڕۆژێ بستێکی بۆ زیاد بکەن و ڕۆژێک لێی ببڕن ؟! .  .  .

دیسانەوە هەزار شوکری تر بۆ خودا بەس نەبوو قەیسەری ڕووسیا نەبوون و لە ناوەڕاستی شاردا (ساحەی حەمرا)تان دروست نەکردبوو، ئەگەرنا دیسانەوە ڕۆژانە مێشکی تاک بە تاکی ئەم شارەتان (طووووط) ئەکرد .  .  .

دیسانەوە شوکر و هەزار شوکر کە پاپای ڤاتیکان نەبوون و وەک ئەو لە بۆنە ئاینیەکاندا لە گۆڕەپانی (قدیس بطرس) ووتارتان نەدەفەرموو؟! . . . خۆ مەگەر شارمان چۆڵ کردایە .  .  .

گۆڕەپان و ساحە بەناوبانگەکانی جیهان زۆرن هەر وەک تینانمین لە پکین و مەیدانی طرف الاغر لە لندن یاخود هایدپارک، هتد .  . .

یارەبی ئەلحەمیلا کە تەنها فولکۆکەیەکمان هەیە ساڵانێکی دوور و درێژە بوەتە یاری مناڵان بە دەست حاکمەکانی شارەوە، ڕۆژێ گەورەی دەکەن و ڕۆژێک قارسی دەکەن (تەبعەن لەگەڵ ڕێز و حورمەتما) جا مامە پارەی تیا حەپەلوش دەکرێ . . . شۆستە بۆیاخ کردنەکەش گاڵتەجاڕیەکی دیکەیە، جا ئێوەش وەک برام وان عەرەب قسەیەکیان هەیە دەڵێن (کە پیاو بێ ئیش بوو یاری بە . . . ) دەکات .  . .

ئەو فولکۆکەیە هێندەی نەماوە بێتە زمان و پێتان (وازم لێ بێنن وەحشی) .  .

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu