ئەردۆغان حیزبی دەعوا لە ئەوروپا دروست دەکات؟!…

 

 نووسینی         Busra Delikaya,Christiane Rebhan,Viktoria Bräuner 

و. لەو ئەڵمانییەوە ... هەڵۆ بەرزنجەیی ٣١/١/٢٠٢٤

 

 

هەواڵێکی ئیمڕۆ ڕۆژنامەی دێرتاگەسشپیل باس لە دامەزراندنی حیزبێکی نوێ دەکات لە ئەڵمانیا..

پارتی

Demokratische Allianz für Vielfalt und Aufbruch.[[Dava]]

بە کوردی (( هاوپەیمانێتی دیموکراتی بۆ فرەڕەنگی و گۆڕان- کورتکراوە دەعوا)..

ئەم پارتە بە لقێکی ئاکەپەی ئەردۆغان دادەنرێ و ئامانجی بەشداریکردنە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا کە لە 9.6.2024 دەکرێ و کتومت پێکهێنانی لۆبییەکی تورکییە لەو پەرلەمانەدا؟!..بۆئەوەی بتوانێ باندۆڕی بەسەر سیاسەتی ئەوروپا هەبێت و بەرژەوەندییەکانی بپارێزێ و گەشە پێ بدات!

دامەزرێنەرانی ئەم پارتە زۆربەیان ئەزموونی چەندین دەیەیان لەناو پارتە ئەڵمانییەکاندا هەیە و شارەزای یاساوڕێسای حیزبایەتین! سەرۆکەکەیان

تەیفیق ئۆزجانTeyfik Özcan نزیکەی 30 ساڵ ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانی بووە و ماوەیەکە دەستی لە کار کێشاوەتەوە

رۆژنامەکە دەڵێ: وشەی دەعوە لەلایەن ئەردۆغانەوە بەردەوام بەکار دێت..

ئەم پارتە لەلایەن دەیانەوێ ببێتە ناوەندێکی سیاسی بۆ هاوڵاتی! دیارە زیاتر مەبەستیان تورکە!.. لەگەڵ ئۆزجان دا پارێزەر فاتیح زینگالFatih Zingal ، پارێزەری رووداوە دکتەزێنەکەی شاری Solingen کە کاتی خۆی نازییەکان چەند ماڵێکی کورد و تورکیان تێدا سووتان.. ناوبراو دانیشتووی شاری هاگنە و پێشتریش سەرۆکی کۆمەڵەی یەکێتی دیموکراتەکانی ئەوروپایی - تورکی.. کە لۆبییەکی تورکی بوو. دامەزرێنەرێکی تریشیان پزیشکێکە بەناوی ئیحسان ئونلۆ Ihsan Ünlü .. ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوی Ditib جارانی سەر بە تورکیا و بەتایبەت دەزگەی دیانەتی ئەردۆغان بوو لە ئەڵمانیا بۆ کاروباری ئایینی..

هەروەها موستەفا یۆڵداشMustafa Yoldaś  ئەمیش پزیشکێکی دانیشتووی شاری هامبۆرگە و سەرۆکی پێشووی رێکخراوی جیهانی یارمەتی مرۆییە. پێش چەند ساڵێ ئەڵمانیا قەدەغەی کرد.. لەبەرئەوەی کۆمەکی حماس دەکرد..

ئۆزجان دەڵێ: تورک لە ئەڵمانیا لە زۆر بواردا سەرکەوتوون، لە سیاسەتدا لاواز و ئەو پەرلەمانتارە تورکانەی ناو حیزبەکان بەس نین بۆ کۆکردنەوەیان..

واتە پارتی دەعوا دەیەوێ قەوارەیەکی سەربەخۆی تورکی پێک بهێنێ و ناڕاستەوخۆ نوێنەرایەتی مەرام و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بکات!..

بوراق چۆپوری سەرۆکی ناوەندی بۆ توێژینەوەی رادیالیزەبوون و خۆپاراستن لە شاری ئێسن دەڵێ: حیزب ڕۆڵی خۆی بە هوشیاری دەگێڕێ بح باوەڕدارەکانی لەوەی وەک ئیسلامییەکی دابڕێندراو بێت..وەک ئەوەی ئەردۆغان ساڵانێکە لە تورکیا سەرکەتووانە پێڕەوی دەکات!

ئەم چیرۆکە ئێستا گوێزراوەتەوە بۆ ئەڵمانیا.. چۆپور دەڵێ:ئەم پارتە هەرچۆنێک پرۆگرامەکەی داڕێژێ هەر بە لقێکی رژێمەکەی ئەردۆغان دەمێنێتەوە.. چۆپور هوشیاری ئەوەش دەدات کە ئەم پارتییە دەتوانێ ببێتە هۆی جیابوونەوە پەرشوبڵاوی و هەرا لەنێو کۆمەڵگەی تورکی دا.. ئەردۆغان دەیەوێ لە ڕێی پیاوەکانییەوە کاریگەڕێتی لەسەر سیاسەتی ئەڵمان دروست بکات.. ئەندامانی ئەم حیزبە هەڵبەژێردراون و پێویستە جارێ فراکسیۆنێ دروست بکەن، بۆئەوەی ببنە هێز. پێدەچێ ببنە نوێنەرانی سەربەخۆ/ بێ فراکسیۆن لە پەرلەمانی ئەوروپا و لۆبیست بۆ رژێمەکەی ئەردۆغان..

ئەوانەی ئەم حیزبە هەڵدەبژێرن .. ئەو 3 ملیۆن ئەڵمانەن کە بنەچەیەکی تورکیان هەیە.. نزیکەی 1,5 ملیۆن تورکەن کە بەپێی یاسای نوێ ئەڵمانیا هەڵگری دوو زێدنامەن/ هاوڵاتینامەن ئەمەش هێز و پۆتەنسیالێکی زۆر گەورەیە بح پارتی دەعوا.. ! شتێکی تریش بریتییە لەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا، ڕێژەی %5 نییە، بەڵکوو ئەم پارتە نوێیەی ئەوروپای ئەردۆغان دەتوانێ بچێتە پەرلەمانی ئەوروپا گەر بتوانێ دەنگدەران خڕبکاتەوە / مۆبیلیزە بکات!..

ئەم قسانە بەشێکی بۆچوونیHermann Binkert  ی سەرۆکی ئینیستیتووتی توێژینەوەی بیروڕایە.. ناسراو بە Insa

ماوەتەوە بزانین کێ پشتیوانی دارایی ئەم پارتە دەکات!..

پارتی ناوبراو ڕەتی دەکاتەوە کەوا رژێمی تورکی پشتیوانی داراییان بکات! و دەڵێن بە ئابوونەوە و باربووی ئەندامانیان کارەکانیان دەبەن بەڕێوە!.

دەی با بزانین پەرچەکرداری حکومەتی ئەڵمانیا چییە لەسەر ئەم پارتەی لقێکی حیزبی ئاکەپەیە؟!..

لەمیعە کادۆر ی قسەکەری ناوخۆی پارتی پارتی سەوز دەڵێ: دامەزراندنی پارتێکی لەم شێوە واتە زیادبوونی پارتێکی سیاسی ڕاستڕەوی زیادەی تر لەئەڵمانیا..دەبێ پارتە سیاسییەکانی ئەڵمانیا ڕاچڵەکێن ،بە سیاسەتی ناسنامە تورکەئەڵمانەکان ببەیتەوە!..

مەجید قەرەئەحمەتئۆگلو، ئەندام پەرلەمان و و قسەکەری سۆسیال دیموکرات ی فراکسیۆنی پەرلەمان لە گرووپی پەرلەمنتاری تورک- ئەڵمان دەڵێ: با بە ئارامی رەفتار بکەین لەگەڵ ئەم پارتە نوێیەدا، بەڵام هەر نزیکایەتییەکی لە پارتی ئاکەپەی تورکییەوە پێویستە بە وردی چاودێری بکرێ.. مرۆ دەتوانی ڕەخنەی زۆر لە ئەردۆغان بگرێ بەڵام نەک ئەوەی کەوا هێندە ناهوشیار بەو ڕادەیە حیزبێ دروست بکات وەک وێنەیەکی سیمبۆلی کۆمەڵگەی تورکی تەماشا بکرێ، بە کورتی عەرەبانەی پشت ئەسپی تورکیا بێت. وەرگێڕ

لە بارودۆخێکی هەڵبژاردندا بێ بایەخ بمێنێتەوە.. گرووپی پەرلەمانتارەکان لەوە دەترسن ئەم بابەتە سوود بگەیەنێ بە پارتەکانی CDU/CSU پرس و ریفۆرمی هاوڵاتێتی خراپ بکەن. ئەو دوو حیزبە دژی ئەوان بێگانەکانی ئەڵمانیا هاوڵاتێتی ئەڵمان و هاوکات وڵاتی خۆیان هەبێت، واتە دوو هاوڵاتێتی.. و.

شارەزا و پسۆڕ Roland Freudenstein دەڵێ: برۆکسل تا ئێستا لەم بارەیەوە هیچی نەوتوە، چونکە داواکە نەگەیشتۆتە ئەوێ.. بەڵام ئەمانە یەکەم پارتی ئاڕاستە ئیسلامی ئەوروپا نین ..

لە بەلژیکا پارتی بچووکی زۆر هەیە بەتایبەت لەسەر ئاستی لۆکالی تەنانەت لە هۆڵەندە پارتی Denk بە ئەندام پارلەمانی خۆیان وان لەناو پەرلەمانی نیشتیماندان. سەبارەت بە پارتی دەعوا لەبەرئەوەیە پەیوەندی توندی بە ئەردۆغان و پارتی ئاکەپەوە هەیە. ئەگەر بێتوو بتوانن بچنە ناو پەرلەمانی ئەوروپاوە، دەبێت کەم هاوڕێی نوێنەرەکانیان بێت..

سەرچاوە رۆژنامەی تاگەسشپیگل ٢٠٢٤/١/٣١

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu