چاوپێکەوتنێکی ئاگرین لەگەڵ جۆن بۆڵتن دا! ... و. لە ئەڵمانییەوە : هەڵۆ بەرزنجەیی

چاوپێکەوتنێکی ئاگرین لەگەڵ جۆن بۆڵتن دا! ... و. لە ئەڵمانییەوە : هەڵۆ بەرزنجەیی

پوختەکەی:

دەڵێ: ڕەنگە لە هێرشی داهاتوودا ئێران پارچەی ئەتۆمی لە راکێتی بالستی ببەستێ ..

گاڵتە بەوانە دەکات - جۆن بایدن لە نێویاندا- کە داوا لە ئیسرائیل دەکەن تۆڵە لە ئێران نەکاتەوە..

دەڵێ بە پێی هەواڵێکی Wall Street Jornal زۆربەی راکێتەکانی ئێران چرووک بوون و نەگەشتنە ئاسمانی ئیسرائیل.

پێی وایە هەتا ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم نزیک بێتەوە ئەگەر تەشەنەکردنی شەڕەکە زیاتر دەبێت و داوا دەکات ڕێ نەدرێ و هەمان هەڵە لەگەڵ کۆریای باکووردا کرا بووە خاوەنی چەکگ ئەتۆمی نابێت ئێران بێتە خاوەنی ئەتۆم.

داوا دەکات بە گورزێکی کوشندەی قورس لە ئێران بدرێ و بتۆقێندرێ و هێندە ئاقڵ بکرێ، جارێکی تر بیر لە پەلاماردانی ئیسرائیل نەکاتەوە…

هەروەها پێی وایە وەڵاندانەوەی ئیسرائیل بە هێرش دەبێت بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران. بەڵام لەبەرئەوەی زۆرێک پێیان وایە شەڕەکە زۆر گەورە دەبێ، پێشنیاز دەکەم بە پەلامارێکی سایبەر هێرش بکرێتە سەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران..

کسەبارەت بە پشتوانی ئەمەریکا دەڵێ: بایدن پشتوانی گورزێکی تۆڵەکردنەوەی ئیسرائیل دەکات.. دەڵێ پێویستە هەموو پشتیوانی لێ بکەین بەتایبەت ئەوانەی باوەڕیان بە ئاشتی و سەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، دەبێت دژی ئێران بن.. ئەمە ترسناکترین ڕژێمە و تابێت ترسناکتریش دەبێت!..

پێی وایە هیچ چارەسەرێکی دیبلۆماسی بۆ کێشەی ئێران و ئیسرائیل نییە.. کێشەکە هەرای فەلستنی و عەرەب نییە لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵوو کێشەیەکی ئایینی فاناتیکیی سەدەکانی کۆنە 

لە زۆر دیدارمدا لەگەڵ پۆتین دا پێی وتووم: “ئێوە لۆژیکی خۆتان هەیە و ئێمەش لۆژیکی خۆمان هەیە! کام لەم دوانە سەردەکەوێت ”.

من باڵێم ئایەتوڵاکان نالحژیکن، بەڵام تەنیا ئەو لۆژیکە نین کە ئێمە دەمانەوێ.

پارتی کۆماری پاکێجێکی یارمەتی ئامادە کردووە بۆ ئۆکراینا، ئیسرائیل و تایوان . هەروەها دەڵێ: ئەم هاوکارییانە لە دەنگدانی ئەنجومەنی پیراندا زۆرینە بەدەست دێنن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دێرتاگەسشپیگل ١٨/٤/٢٠٢٤

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu