سیستەمى ئایینى یان سیکۆلاریزم !! ... عبدالرحمن رسول

مرۆڤایەتى بەدرێژایى مێژوو لەسەرجەم قۆناغەکاندا لەململانێى جۆراوجۆردابووە لەپێناوى چەسپاندنى مافەکانى مرۆڤ وئازادى وچەسپاندنى ئاشتى لەکۆمەڵگادا. ڕاستێک هەبووە لەمێژوودا کەبەردەوام دووبارەوچەندبارەبۆتەوە بەبێ ئەوەى گۆڕانکارى لەناوەڕۆک وکردارى داڕووبدات ئەویش ئەوەیە کەبەردەوام دەسەڵاتداران کەسەردەمانێک پێیان دەووترا خاوەن کۆیلە یان بەگ وئاغا و مەلیک وپاشا لەقۆناغى ئێستاشدا پێ یان دەڵێن دەوڵەتانى ئایینى و سەرمایەدار وناسیۆنالیست ونەتەوەپەرست,سەرجەمیان ئایینەکانیان بۆبەرژەوەندى مانەوەى خۆیان ودرێژەدان بەسیستەمى ناعەدالەتى وچەوسێنەرو تاڵانى وگەندەڵى ودزینى سامان ودارایى خەڵکى کۆمەڵگاکان بووە نەک دڵسۆزیان بۆخەڵکى ئایینداروخاوەن ئایین بەڵکوزۆرجار هەمان ئایین کەسیستەمى کۆمەڵگاى پێ بەڕێوەبراوە مرۆڤەکانى خاوەن هەمان ئایینى پێ چەوساوەتەوە وئازاروئەشکەنجەدراوە بەبیانوى جیاواز ئەگەرچى خاوەن ئایینە جیاوازەکانى تر زۆربەشێوازى دڕندانەودژەمرۆڤانەچەوساونەتەوەوئازاردراون لەناوبراون.

باشترین نموونەى سەردەم دەوڵەتى ئیسلامى ئێران ئێرانە کە زۆربێ ڕوحمانە خەڵکى کۆمەڵگاکەى دەچەوسێنێتەوە وئازاروئەشکەنجەى دەدات,ئەوانەى کەخاوەن ئایینى جیاوازن یان ئیسلام نین لەدواى هاتنەسەرکارى ئیسلامییەکان لەئێران بەناچارى ئێران جێدەهێڵن کۆچ دەکەن بۆ وڵاتێکى ئارام وئازاد. لەژێرئەوسیستەمە ئیسلامییەى ئێراندا ڕۆژانەخەڵک لەسەرهەبوونى بیروباوەڕى وڕەحنەگرتن لەوڕژێمە خەڵک لەسێدارەدەدرێت یاخود دەخرێتە ناوزیندانەکانەوە ئەشکەنجەوئازاردەدرێت وسووکایەتیان پێدەکرێت ,تەنانەت وێڕاى لەسێدارەدانى خەڵکانى بێ دین وکۆمۆنیست وڕەخنەگر لەونیزامەکۆنەپەرست ودژبەمرۆڤایەتییە بەڵکوڕژێمى کۆمارى سێدارەى ئیسلامى ئێران لەبەرئەوەى خۆى سیستەمێکى ئیسلامى شیعەیە بەچەندەهاخەڵکى سیاسى ئیسلامى سونەمەزهەبیش لەسێدارەدراوەتەنهالەبەرئەوەى جیاوازلەوسیستەمەئیسلامی شیعەبیریان کردۆتەوە واتەهەرخودى ئیسلامییەکانیش پلەیەک وپلەدووەیان هەیە لایەنگرانى شیعەمەزهەب پلەیەکن لایەنگرانى سونەمەزهەب پلەدوون,بۆخەڵکى مەسیعى ویان خاوەن دیینى ترئەواپلەسێن یاخود بێ دینەکانیش ئەگەربوێرن خۆیان ئاشکراکەن ئەوابەشیان لەسێدارەدانە.

دەسەڵات وسیستەمى ئیسلامى داعش کەهەستا بە کۆمەڵکوژى ولەناوبردن وسووکایەتى کردن بەرامبەر بەخاوەن بیروباوەڕوئایینەجیاوازەکان ولەناوبردنى شوێنەوارەدێرینەکانیان وشوێنەپیرۆزەکانیان وکڕین وفرۆشتن بەکچان وژنانیان یەکێک بووە لەجێەجێکردنى بەرنامەى سیستەمەدەتیژەمرۆڤایەتییەکانى.

بۆدەوڵەتى عێراقیش هەر هاوشێوەى ئێرانە کە سیستەمى دەوڵەتدارى ئیسلامى یە لەدەرکردنى یاساى کۆنەپەرستانە و دژبەئازادى بەردەوامە ,پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی خۆی لە ڕۆژی 22 / 10 /2016 ىریارێکی دەرکرد بە قەدەغەکردنی کڕین و فرۆشتن وهاوردەکردنی مادە کحولیەکان .

لە ساڵی 1921 کەوە کە دەوڵەتی عێراق دامەزراوە تاکو ئێستا لە شێوەی ئەوبڕیارە کۆنەپەرستانەی ئەمڕۆ دەردەکرێ لە ژێر سایەی حکومەتی تایفی عێراقدا بەخۆیەوە نەدیوە، یاسای بەرەسمی ناساندنی هاوسەرگیری بە سیخە کە ڕێگادراوە نوسینگەی تایبەتی بۆ بکرێتەوە، قانونی کارتی نیشتمانی کە غەیرە موسڵمانەکان وەک مرۆڤی پلە دوو هەژمار دەکا، قانونی 150 ڕۆژ پشوی ڕەسمی کە زوربەیان بۆ بۆنە دینیەکانن و ئێستاش قانونی قەدەغەکردنی مەی .

جەماوەری خەڵک لە عێراق دەبێ باش بزانن کە بێدەنگی لە تێپەڕاندنی قانونێکی لەو بابەتە بە بیانوی نەسازانی لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام، بێشک قانونی تری بەدوادا دێ بە هەمان بیانو، لەوانە دەست بڕین و سەنگەسارو هەموو ئەو یاساو ڕێسایانەی ئێستا لە دەولەتە کۆنەپەرستە ئیسلامیەکانی وەک ئێران و سعودیەو پاکستان پەیڕەو دەکرێن.

ئەم قانونە، جگە لەوەی پێشێلکاریەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ سەرەتاییترین مافی کەسایەتی و هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ، لەهەمان کاتدا و تەنانەت لەگەڵ بنەماکانی خودی دەستوری عێراقیش ناکۆکە کە دەڵێ : نابێ هیچ قانونێک پەسەند بکرێ کە لەگەڵ ماف و ئازادیە بنەڕەتیەکانی ئەو دەستورەدا نایەتەوە . کەواتە ئەوسیستەمە ئیسلامییانە قۆناغ بەقۆناغ لەگەڵ درێژەدان بەتەمەنى دەسەڵاتداریان خوێنڕێژشترو سەرکوتتروفاشیستردەبن لەبەرامبەر بیروباوەڕى جیاوازوئایینى جیاوازلەخۆیان سەرجەم خۆشى وبەختەوەرى وئازادى یەکانیان لێ قەدەغەدەکەن.

ڕاستى یەکەشى هەرئەوەیە کە هەر هەوڵدانێک بۆ گونجاندنى دینێک لەگەڵ دینێکى تر هیچ ئەنجامێکى دروستى نابێت کەخزمەت بەئازادى ومرۆڤەکانى خاوەن بیروباوەڕوئاینیى جیاوازبکات ,یەکێک لەدینەکان ئاینى ئیسلام لەگەڵ بنەما سەرەکیەکانى دیموکراسیدا کارێکى نەزۆکەو بەرناگرێت، ناتوانێت هەڵبکات بەڵکوتێکدەشکێت هەنگاوبەهەنگاو لەگەڵ گەشەى ئازادى ودیموکراسى وشارەستانیدا پەرتەوازەدەبێت ولەبەریەک هەڵدەوەشێت. هەربۆیە هەمیشە حیزبە ئیسلامى یەکان تەنها بۆ گەیشتن بە دەسەڵات خۆڵکردنە چاوى خەڵکەو لەو ڕێگەیەوە هەنگاو بە هەنگاو سەپاندنى شەریعەت و رێساو یاساکانیانە بەهەمان ئەو شێوەیەى کە لە ڕۆژانى خلافەتى ئیسلامیداپیادەکراون، وە ئێستاش داعش بە هەمان شێوە پەیڕەو پیادە دەکات، بەو شێوە دڕندانە خەریکى قەتڵوعام کردن و تاڵانکردنى سەروەت و سامانى هاوڵاتیانى ژێردەستى هەروەک چۆن لە ڕابردودا بەهۆى نوکى شمشێرەکانیانەوە توانیان سنورى دەستەڵاتیان فراوان بکەن، وە بنەماکانى ئیسلام بچەسپێنن بەسەر هاوڵاتیاندا لە ئەنجامى ئەو هەموو کوشتار و تاڵانیەوە بوو سیان لە خەلیفەکانى ڕاشدین کوژران وە زۆربەى هەرە زۆرى خەلیفەکانى ئەمەوى و عەباسیش هەر بە هەمان دەرد چوون.

مرۆڤایەتى بۆئەوەى لەدڕندەیى وفاشیزم ودیکتاتۆرى شەڕوجەنگ وسەرکوت وئیستبداد وچەوسانەوە وئەشکەنجەدان دووربکەوێتەوە هەنگاوبەهەنگاو لەئازادى وبەرابەرى وگەشەى شارەستانى وخۆشبەختى مرۆڤایەتى نزیکترببێتەوە بۆئەوە بەردەوام لەئارامى وئاشتى وئازادى پەرەبەتوانافکریى وبەرهەمە عەقڵى وزانیارى وزانستە جۆراوجۆرەکانى بدات,بەبێ جیاوازى ئازادى بۆهەمووان بڕەخسێندرێت هەتاوەکو گەشە بەجۆرى تواناوبەرهەمەکانیان بدرێت لەقۆناغى ئێستادا پێویست دەکات کەسیستەم سیستەمێکى غەیرەدینى بێت واتە سیستەمێکى سیکۆلارومەدەن وئازادبێت بەتایبەت لەوڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست,ئەگەر ئەو سیستەمانەى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستن بەشێکیان یان چەند دەوڵەتێک لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست سیستەمیان سیستەمێکى سیکۆلارو شارەستانى وئازادبوایە بەم جۆرەى ئێستا خەڵک ئاوارەى وڵاتانى ئەوروپا وئەمریکا وبەریتانیا نەدەبوو بەشێکى زۆر خەڵکى لەناودەریاوزەریاکان نەدەخنکان نەدەبوونە خۆراکى ماسى وگیانەوەرى دەریاکان,خەڵکى وڵاتانێ کە شەڕوکێشەوقەیرانى هەیە کۆچى بۆ ئەو دەوڵەتانە دەکرد کەبیان پارێزێت و ئاسوودەبن هەرکاتێک جەنگ وشەڕەکانیش کۆتایى دەهات بەئاسانى دەگەڕانەوە بۆ وڵاتى خۆیان. بەڵام ئەو خەڵکەى کە ئاوارەدەبن وکۆچ دەکەن بەدوایى ئارامى دا دەگەڕێن هەتاوەکو دوورلەکێشە بەبەختەوەرى ژیان بگوزەرێنن. هەربۆیە پێوێستە خەڵک لەکۆمەڵگاکانى ڕۆژهەڵات کاربکەن بۆئەوەى سیستەمى کۆمەڵگاکەیان بکرێت سیستەمى سیکۆلار ومەدەنى ,ناکرێت سەرەڕایى هەبوونى زۆرترین داهاتى دارایى وبەرهەمى نەوتى لە وڵاتەکانیان بەڵام مناڵانیان بێ بەش دەکرێن لەئایندەیەکى باشتر کەشایەستەبێت بە خۆیان.

ژنان ولاوان بێ بەش دەکرێن لەئازادى ودیموکراسى وکرێکاران بێ بەش دەکرێن لە ماف وهەق دەستى تەواو شایەستە بەخۆیان,مامۆستایان و فارمانبەران بێ بەش دەکرێن لە مافى خۆیان ,ڕۆژنامەنووسان لەجیاتى دەستى خۆشى لێ یان دەڕفێندرێن وتیرۆردەکرێن خەڵک بەساردى زستان وبەگەرماى هاوین بێ بەش دەکرێت لە سووتەمەنى نەوت وبەنزین ,بێ بەش دەکرێت لەکارەبا وئاوى پاکى خواردنەوە ,خەڵک بێ بەش دەکرێت لە ڕێگاوجادەى دروست وشارەستانى سەرەڕاى هەبوونى داهاتى زۆرى نەوت وغاز و بەرهەمى ژێرزەوى وسەرزەوى لەوڵاتدا بۆیە پێویست دەکات خەڵک هەنگاوبنێت بۆ داکۆکى کردنى لەدامەزراندنى سیستەم وحکومەتێکى سیکۆلارومەدەنى وئازاد.

کاتێک لەکۆمەڵگادا سیستەم سیکۆلارو مەدەنى وشارەستانى بێت خەڵک ئازاد دەبێت لەوەى کە خاوەنى چ دینێک چ نەتەوە وچ ڕگەزێکە خەڵک لەسەرئەمانە ناچەوسێتەوە وئازارنادرێت وزیندانى ناکرێت,یاساکانى لەسێدارەدان ودەستبڕینەوە وهەبوونى سیغە و هاوسەرگیرى کچانى خوارتەمەنى هەژدەساڵ هەڵدەوشێنەوە هاوسەرگیرى بەزۆرکۆتایى دێت,کچان وکوڕان کەتەمەنیان گەیشتە هەژدەساڵ ئازاددەبن لەپەیوەندى هاوسەرگیرى دا لەگەڵ کێ وچ کەسێک. داهات ودارایى وڵات بۆهەمووان زۆرباش ڕوون ودیاردەبێت,هیچ جۆرەگرێبەستێکى نەوتى و بەرهەمى تر نهێنى نابێت بەڵکوبۆهەموولایەک ئاشکرادەبێت. ئازادى بۆهەموولایەک دەستەبەردەبێت لەکارکردن بۆ دەست ڕاگەیشتن بۆماف وداواکارى ئینسانییەکان,بیرکردنەوە وداهێنان گرینگى پێدەدرێت وهاوکارى دەکرێن وهاندەدرێن لە داهێنانى زانستى وزانیارى جۆراوجۆر. گۆرانى وسەماوشایى وخۆشى و هەڵپەرکێ وڕەقس بۆهەمووان ئازاددەبێت. بەکورتى هەنگاوەکان بۆگەیشتن بە ئاسوودەیى وبەختەوەرى وئازادتر خێراتردەبن لەژێرسایەى سیستەمێکى سیکۆلارومەدەنى وشارەستانى دا.

هەرلەقۆناغى ئێستادا لەوڵاتانى پێشکەوتووخاوەن سیستەمى مەدەنى سیکۆلار ئایین لەدەوڵەت وپەروەردەو خوێندن جیاکراوەتەوە,هەموومرۆڤەکانیش ئازادانە ئەوەى کەخاوەن دینە یان لایەنگرى ئایینێکە کەخۆى باوەڕى پێى هەیە سوونەتەئایینى یەکان خۆى جێبەجێ دەکات کەسیش پێى ناڵێت بۆچى وادەکەى یان نابێ بەوشێوەوبەوجۆرە دیندارییەبکەیت کەخۆت دەتەوێت. لەوڵاتەئەوروپایى یەکان کەوڵات وسیستەمى سیکۆلاروشارەستانین مزگەوت هەیە ,کەنیسە وکڵێسە هەیە شوێنى تایبەت بۆپەرستنى سەرجەم ئایینەکان هەیە بەبێ جیاوازى,گرینگ ئەوەى زەرەروزیانى بۆخەڵکى نەبێت ,واتە نەبێتە هۆى بێزارى خەڵک ئەوکەسەى کەسونەتەکانى ئایینەکەى جێبەجێ دەکات. هەربۆیەش بەشى زۆرى خەڵکى موسڵمان ویەزیدى و خاوەن ئایینە جیاوازەکان لەکاتى شەڕو جەنگ وهەبوونى قەیران وکێشەکان لەکاتى کۆچ کردندا پەنابۆ وڵاتانى ئەوروپا و بەریتانیا دەبن,پەنا بۆدەوڵەتانى ئیسلامى نابن لەبەرئەوەى ئەزانن کەلە دەوڵەتەئیسلامییەکان ناتوانن وەک دەوڵەتانى پێشکەوتووسیکۆلار ومەدەنى ئازادبن ومافەکانیان بۆ دابین بکرێت وەکو مرۆڤ. کەواتە لەنێوان سیستەمى ئایینى وسیستەمى سیکۆلاریزمدا باشترینیان بۆئیدارەدانى کۆمەڵگا و بەرچەستەکردنى مافەکانى مرۆڤ وئازادى یەکان بەدامەزراندنى سیستەمى سیکۆلاریزم مەیسەردەبێت. ئەگەر تۆوئەوانى تر دەیانەوێت کۆمەڵگا ڕزگارى بێت لەدەست سەرکوت وئیستبداد و چەوسانەوەونابەرابەرى وگەندەڵى ئیدارى ودزینى سامان ودارایى و داهاتى گشتى کۆمەڵگا ئەوا پێویستە لەئێستاوە کاربکەیت وهاوکاربیت بۆدامەزراندنى سیستەمێکى سیکۆلارومەدەنى وشارەستانى وئازاد ئەمەش لەپێناوى هەرچى زووترە دەست ڕاگەیشتنە بەتەواوى مافەئینسانییەکانمان کەلایەن دەسەڵاتدارانەوە چەندین ساڵە زەوتدەکرێت وکۆیلەئاسادەچەوسێنەوە.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu