ڕاگەیەندراوێك لە ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی


  • - وەک ڕەوتی هەڵوێست پشتیوانی بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانین بە سیستمی موچەی عێراق و جێبەجێکردنی ( توطين)..
    -هەڵوێست لە بارەی هەژماری من
    ئاشکرایە بە هۆی گەندەڵی و نادادی و هەڵەکانی حوکمڕانی، ژیانی موچەخۆران و کۆی هاوڵاتییانی کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە، بە بڕوای ئێمە بژاردەی دروست لە ئێستادا، بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە بە سیستمی موچەی عێراق و جێبەجێکردنی( توطين).
    -ئەمەش لە پێناو گەرەنتیی دابینکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران، خانەنشینان و تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە کاتی خۆیدا- هەنگاوێکە بۆ کارکردن بەرەو جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق و زیادبوونی موچەی خانەنشینان بە شێوەیەکی بەرچاو.
    ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە “توطین” و موچەی ڕاستەوخۆ هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستکردنەوە بە پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆران.
    - سودمەندی موچەخۆران لە قەرزە جیاوازەکانی عێراق.
    - جیاکردنەوەی موچەی موچەخۆرانە لە ناکۆکیی سیاسی و گەرەنتیکردنی موچەکانیانە..
    -ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی جێگیریی دۆخی دارایی و بوژانەوەی بازاڕ و کۆی کەرتە ئابورییەکان.
    - بەکارنەهێنانی موچە وەک کارتێکی سیاسی بۆ فشارکردن لە لایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە.
    لێرەوە بە پێویستی دەزانین دەسەڵاتدارانی هەرێم و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، لە پێناو موچەخۆران و ژیانی هاوڵاتییاندا کاری جدی بکەن بۆ بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیستمی موچەی عێراق.
    سەبارەت بە پڕۆسەی (هەژماری من) ئێمە لە ڕەوتی هەڵوێست پێمان وایە، کە بە پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵ و بە بێ ڕەزامەندیی وەزارەتی داراییی عیراقی فیدراڵ هیچ بەهایەکی نییە.
    لە کۆتاییدا، ئەوە دوپات دەکەینەوە، کە دابینکردنی موچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە و باشبوونی ژیانی خەڵک، هەرێمی کوردستان لاواز ناکات، بەڵکوو ئەوەی هەرێمی کوردستانی لاوازکردوە گەندەڵی و بە حیزبیکردنی دامودەزگا ئەمنی، سەربازی و حوکمڕانییەکانە و ڕێگریکردنە لە هەڵبژاردنێکی خاوێن و بە نیشتیمانیکردنی دەزگا حوکمڕانییەکان.
    ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی
    هەولێر
    ٢ / ٤ / ٢٠٢٤
    بيان صادر عن تيار الموقف الوطني
    من الواضح أنه بسبب الفساد و غياب العدالة وأخطاء إدارة الحكم، فإن حياة الموظفين وجميع المواطنين الكورد في وضع سَيِّئ .
    نحن نرى بأن الخيار الصحيح في الوقت الراهن، هو ربط رواتب موظفي إقليم كوردستان بنظام الرواتب العراقي وتنفيذ (مشروع توطين الرواتب). وذلك لضمان توفير الرواتب الشهرية للموظفين والمتقاعدين وشبكة الرعاية الاجتماعية في أوقاتها المحددة.
    كما أنه خطوة للعمل نحو تطبيق قانون التقاعد العراقي الموحد الذي سيؤدي إلى زيادة رواتب المتقاعدين بشكل ملحوظ.
    هذا فضلا عن أن التوطين وإرسال الرواتب من الحكومة العراقية إلى موظفي إقليم كوردستان خطوة مهمة لاستئناف الترفيع الوظيفي في الإقليم واستفادة الموظفين من أنواع القروض المختلفة في العراق وإبعاد رواتب الموظفين عن الخلافات السياسية، واستقرار الوضع المالي وانتعاش السوق وجميع القطاعات الإقتصادية وعدم توظيف الرواتب كورقة ضغط من قبل الأحزاب الحاكمة.
    فمن هنا نرى أنه من الضروري أن يعمل أصحاب السلطة في الإقليم وجميع الأطراف السياسية -وبشكل جدي- على ربط رواتب موظفي الإقليم بنظام الرواتب العراقي، ذلك من أجل الموظفين وحياة المواطنين.
    وبخصوص عملية (هەژماری من/ حسابي) فإننا في تيار الموقف الوطني نرى بأن هذه العملية لا قيمة لها بدون قرار المحكمة الاتحادية وموافقة الوزارة المالية العراقية.
    وأخيرا، نؤكد أن توفير الرواتب من قبل بغداد على نحو مباشر، وتحسين حياة الناس لايضعف إقليم كوردستان، لكن ما أضعف إقليم كوردستان هو الفساد وحزبنة المؤسسات الأمنية والعسكرية ومنع إجراء انتخابات نزيهة وتأميم مؤسسات الحكم.
    تيار الموقف الوطني
    أربيل
    ٢ / ٤ / ٢٠٢٤
    Vertaling weergeven
     
    Alle reacties:
    894894
     
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu