هەواڵێکی زۆر گرنگ دەربارەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆرۆنا ... بەکر شوانی

بەسوپاسەوە لە پەیجی کاک بەکر شوانی یەوە وەرگیراوە

کۆمپانیایەکی ئەڵمانی لە دۆزینەوەی دەرمانێک نزیک بووەتەوە و ترامپیش دەیەوێت مافی خاوەندارێتیی دەرمانەکە بۆ ئەمریکا بکڕێت.

کۆمپانیای کورێڤاکی ئەڵمانی لە تویبنگن بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنستیتووی پاول ئێرلیش لەسەر دۆزینەوەی دەرمانێک لە دژی کۆرۆنا کار دەکەن و زۆر چوونەتە پێشەوە.

ترامپ پەیوەندیی بە دیتمار هۆپی خاوەنی کورێڤاکەوە کردووە و داوای لێ کردووە بە هەر نرخێک بێت دەرمانەکە تەنیا بە ئەمریکا بفرۆشێت.

حکوومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ کورێڤاک لە دانوستاندایە بۆ ئەوەی بەرهەمەکەی تەنیا بە ئەمریکا نەفرۆشێت.

خاوەنی کۆرێڤاک، هۆپ، ئەمڕۆ بە میدیاکانی ئەڵمانیای گوت: "ئەگەر بتوانین خۆشبەختانە بەم نزیکانە دەرمانێکی کاریگەر دژی کۆرۆنا بدۆزینەوە، ئەوا پێویستە تەنیا لە بەشێکی جیهان نا، بەڵکو وەک هاوکاری لە سەرانسەری جیهان بە مرۆکان بگات و بتوانێت بیانپارێزێت و هاوکارییان بکات. "
تێبینی: ترامپ سەعاتێک لەمەوبەر پرێس کۆنفرانسی هەبوو، زۆر بە متمانە بەخۆبوونەوە گوتی: "ئەم دۆخە بەسەردەچێت".
بۆ شەیر و بڵاوکردنەوە.
بڕوانە کۆمێنتی یەکەم بە زمانی ئەڵمانی!

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu