لە پەنای ناوی شەھیداندا چی دەگوزەرێ ... راپۆرتی: دڵشاد مه‌جید

-ئاکام عومەر، فەرماندەی لیوایەکە له‌ کۆماندۆ، ئەو لیوایە خاوەنی (٥٠٠٠) چەکدارە. ئەم لیوایە لە (٣) فەوج پێک ھاتووە. ئەم لیوایە لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی شێخ جەعفەری جێگری سەرۆکی ھەرێمە.

ـ پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەریی ڕاوێژکاری تایبەتی بافڵ تاڵەبانیە، ھەروەھا خاوەنی کۆمپانیای ئۆن گاردە بۆ پاسەوانی، جگە لەمە بازرگانی دابینکردنی کەلوپەلی سەربازیشە.

ـ ئاکام عومەر داوا لە کۆمپانییەکەی پۆلو دەکات، جلوبەرگ و پێڵاوی سەربازیی بۆ ھێزەکەی کۆماندۆ دابین بکات.

ـ پۆلوش بۆ ھەر قاتێکی سەربازیی (٥٠٠) دۆلاری حساب کردووە، بەمەش (٢٠٠) دەفتەر دۆلاری لەسەر ئاکام کردۆتە ماڵ.

ـ ئاکامیش ئەم گوژمە پارەیە بە زۆر دەزانێ و ئامادە نابێت ئەو پارەیە بدات و بە زۆری داناوە و بەھەڵخەڵتاندن و قۆڵبڕینی زانیوە.

ـ کاتێک ئاکام ئامادە نابێ پارەکە بژمێرێ، ئەوە بوو شاڵاوی باوکی پۆلو تەلەفۆن بۆ ئاکام دەکات. ئاکامیش لە تەلەفۆنەکە بەشاڵاوی باوکی پۆلو دەڵێ (سبەینێ دێم وەک سەگ خۆت و کوڕەت دەتۆپێنم).

ـ ئەوەبوو دوای نیوەڕۆی دوێنێ شاڵاوی کوڕی کۆسرەت ڕەسوڵ، کە پۆلو دەکاتە زاوایان، نێوەندگیریی لە نێوان پۆلو و ئاکام عومەر دەکات، لەسەر ئەوە ڕێدەکەون لەجیاتی (٢٠٠) دەفتەر دۆلار، ئاکام عومەر تەنیا (١٠٠) دەفتەر دۆلار واتە ملیۆنێک دۆلار بداتە پۆلو، لێرەوە کێشەکان خاو دەبێتەوە و چارەسەر دەکرێت.

***

ئامانجی من لە باسکردنی ئەم ڕووداوە وا بەمشێوە تەفسیلیە، تەنیا دەمەوێ بە خەڵکی کوردستان بە گشتی و خەڵکی یەکێتی بڵێم، کە ئەو بەرپرسانەی کورد چ پارتی یا یەکێتی، خەون و خەیاڵیان تەنیا پارە کۆکردنەوە و بازرگانیکردنە بە سەروەت و سامانی خەڵکی کوردستان.

بەکارھێنان و باسکردنی خوێنی شەھیدان و ئەنفالکراوان و کوردایەتیش تەنیا عەبایەکە بۆ داپۆشینی دزیی و ڕاوڕووت و گەندەڵییەکانی ئەم چینە سیاسییەی کوردستان.

راپۆرتی: دڵشاد مه‌جید

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu