جاشێتی ناکرێ پاساوی بۆ بهێنرێتەوە و کەس ناتوانێ ماناکەی بگۆڕێت! چەند موکیاج و ماسک و دەمامک لە ڕووی خۆت ببەستی کە دەستت دایە جاشێتی ئیتر لای هەموان ئاشکرایت  SS

دیارە دەبێت بەڵگە بە دەستەوە بێت ئینجا بڕیار بدەین لەو جۆرە هەڵسوکەوتە بەڵام زۆر ڕێی تێ دەچێ هەمو ئەو ئێراقچێتی و کۆیلایەتی کردن بۆ حەشدی وەحشی نۆکەرانی کۆماری سێدارە کە لە دوای داگیرکردنی کەرکوکەوە بە شێوەیەکی بەرچاو برەوی پێ دەدرێ و بانگەشەی بۆ دەکرێ!! پێ دەچێ هەمو لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی حیزبە کوردیەکانی باشوری کوردستانەوە ساز و ئامادە بکرێ و ڕاهێنانیان پێ بکرێت!!! ئەمە تەنها گومانە و خۆزگە شارەزایان لە کارە دزێو و خراپەکانی حیزبە کوردیەکانی باشور بەڵگەی ڕاست و هەڵەیی ئەم گومانەیان بۆ هەموان ئاشکرا دەکرد!! ڕێی تێ ناچێت لە سلێمانی لە کاتێکدا هەر جۆرە ناڕەزایەتی و چالاکیەک کە ڕێک دەخرێت، یەکێتی و دەزگا زەبەلاحەکانی ئەمن و ئاسایش لێی ئاگاداربون و لە چەند جارێکیشدا بینیمان کە چۆن لەم لاو لەولاوە خەڵکی شارەکە و کوردانی هەمو بەشەکانی کوردستان بە ڕۆژی ڕوناک تیرۆرکراون !! هەر دوێنێ بو ڕۆژهەڵاتیەکان و باکوریەکان و ڕۆژئاواییەکانی کە ئاوارەی سلێمانین لەسەر چالاکی زۆر خوێن ساردانە تیرۆر کران و کەسیش نازانرێ بکەر کێیە! بەڵام حەتمەن یەکێتی و دەزگاکانی یان کۆنترۆڵی شارە حەیاتەکەیان لە دەست چوە وە یان دەزانن و ئاشکرای ناکەن! بۆیە گومانەکە لەوێوە سەرچاوە دەگرێ کە ڕێکخستنی چالاکی ئاوا بە بێ ڕەزامەندی ئەوان نیە! هەر دوێنێ بو لە سلێمانی ڕێگەیان گرت لە هەندێک چالاکەوان کە ڕێپێوان بۆ ئازاکردنی ئۆجەلان بکەن! ئەی بۆ ئەمەیان ئازادە و دەکرێ خەڵکی سلێمانی وە یان ئەوانەی کە خۆیان بە سلێمانیا هەڵواسیوە وێنەی سۆدانی بەرزکەنەوە و هەڵپەڕن بۆ حەشدی شەعبی داردەستی گەورەترین و سەرسەخترین دوژمنی کورد؟!! تکایەک بۆ هەمو خەڵکی کوردپەروەری سلێمانی ئەگەر تۆزێک مەردایەتی و ئازایەتیتان تێدایە! ڕووی ئەم گومانە هەڵماڵن با ڕاستی دەرکەوێ بۆ هەموان کاتێک حەشدی شەعبی و شیعەکان زانیان سونەکان بونەتە مەترسی بۆیان بە یاسا چارەسەریان کرد و بڕیاری ڕەگ و ڕيشە هەڵکێشانی بەعسیەکانیان دەرکرد و کەوتنە تیرۆرکردنی هەر سونەیەک کە دژیاتی شیعەی دەکرد جا ئەگەر بەعسيش نەبوبێت .. لەسەر سەعاتەکەی کە ڕەسمی سەدامی تێدایە و لەسەر وێنەی ئەو دکتاتۆرە و لەسەر سرودەکانی زەمانی بەعس شەق شەقێنیان بە سونەکان کرد .. ئەوە خێرە ئێستا لە سلێمانی کە ساڵانێک قیبلەی کوردپەروەری بو لای زۆرێک لە کوردان لە هەمو بەشەکانی کوردستان ئاوا بە ڕۆژی ڕوناک جاشێتی تازە دەکرێتەوە؟! تکایە یارمەتی دەر بن مەهێڵن خەبات و تێکۆشانی هەزاران شەهیدی ئەم شارە بە فیرۆ بڕوات کە ڕۆژانێک ماڵ و موڵک و خۆشگوزەرانی و ناوبانگی جوان و پاکیان پشت گوێ خست و گیانیان لە پێناوی سلێمانی و کوردستاندا بەخت کرد ... ئەگەر هەرکەسێک دژ بە دەسەڵاتی کوردی ناڕەزایەتی هەیە با وەک شەهیدانی ١٧ ی شوبات پەلاماری تەخت و تازاجی دەسەڵاتی کوردی بدات و دەست نەبات بۆ جاشێتی چونکە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردودا کورد لە هەر چوار پارچەکە ئەم شێر و ڕێویەی جاشێتیی تاقی کردەوە و لە هەمو جارێکیشدا بە دەستی بەتاڵ لێی دەرچو .. لە ٩٠ ەکاندا یەکێتی و پەکەکە یەکیان گرت و لە پارتیان دا .. لە ئەنجامدا فڕۆکەی تورکیا هات و لە یەکێتی و پەکەکەی دا بۆ پشتگیری کردنی پارتی بەڵام هەمو دەزانین کە ئەنجامەکەی چی بو دۆڕانی کورد و فراوانتر بونی دەسەڵاتی تورک .. تکایە بەسە لە هەمو دنیادا نەتەوەیەک نیە ئاوا گێل و نەفامانە هەڵەکانی ڕابردوی دووبارە بکاتەەوە ..

کوڕی سلێمانی

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu