یەکەم شەهیدی ڕاپەرین ... ئەرسالان جەبار

بۆ دایکی ئازیزم

ئەگەر خۆشەویستی وەک گوڵێکی جوان و نازدار بێ، ئەوا دایک ئەو گوڵە جوان و نازدارەی خۆشەویستییە.

بە هەزاران ساڵ، پێش داهێنانی خوداپەرستی، دایکپەرستی لەنێو گۆمەڵگاکاندا، سرووت و ڕێوڕەسمی بە جۆش خرۆشی بۆ گێڕدراوە و قوربانیی بۆ کراوە، ببینن بە سەدان و هەزاران و ملێۆنان پەیکەر لە مۆزەخانەکان و شەقامەکانی جیهاندا پارێزراون و دروستکراون.

تا ئەم چرکەساتەش، هیچ بوونەوەرێک نەیتوانیوە جێگەی دایک بگرێتەوە، لەنێو ئەفسانە و فۆلکلۆر و ئەدەب و کتێبە ئاسمانییەکاندا، پێگە و مەقامی دایک تا بڵێی پیرۆز و باڵا و شکۆدارە.

لەو ساتەوەختەوە، کە دایک یەکەم ژەک دەخاتە سەر لێوی کۆرپەکەی، دەنگ و ئاواز و نەغمەیەک دەڕژێتە گوێی ئەو کۆرپەیە، کە تاکوو ئێستا هونەر دەستەوەستانە لە داهێنانی، ئەویش لایە لایەی دایکە . . !!

لەگەڵ ڕۆژگاردا، ئەو زمانە سادە و شیرینەی دایک، دەبێتە بەهێزترین و تۆکمەترین کۆڵەکەی بوون و بەرەوپێشچوونی کۆی ئەو نەتەوەیەی ئەم کۆرپەی تێدا گەورە دەبێ.

من نەبێت کەس ناتوانی بەها و سەنگی گەورەیت بزانێ دایە گیان، سبەی یادی راپەرینە مەزنەکەیە کە تۆی تێدا شەهید بووی . . .

لە یەکەم رۆژی راپەڕین و یەکەم شەهیدی راپەڕین تۆ بوویت دایە گیان.

سەعدە خانی دایکم شان بەشانی باوکم هەمیشە لە هەورازو نشێوی ژیاندا بەشداربووەو ئەوەیشی بۆ من شانازییە کە لەگەڵ هەورازو نشێوی ژیاندا لە یەکەم ساتی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تا ڕاپەرینە مەزنەکەی (٣/٧) لەگەڵ هەموو هەورازو نشێویەکانی یەکێتیدا بوین.

دایکم هەمیشە دەیگووت نەمردمایە ئەو رۆژەم ببینیایە کە کورد ئازاد دەبوو، بۆیەکمجارە لە ژیانمدا دەست بۆ ئەم برینە قوڵە دەبەم.

دیکم ئەوشاخە مەزنەی ژیانمان بە ئاواتی خۆی گەشت لە یەکەم رۆژی ڕاپەڕینەکەی (٣/٧) لە دەستپێکی ڕاپەڕین و دابەزینی پێشمەرگە دایکم بووە یەکەم شەهیدی ڕاپەڕین . . . بۆ دڵسۆزی و شۆرشگێڕی تۆ دایە گیان، (هێرۆ خان) شاهیدە کە ساڵی ١٩٨٧ هاتە قەرەداغ و گوندی دوکان و ماڵی ئێمە، لە یادمە دایکی رەحمەتیم و پورە گەردەم و خوشکەکانی لە ناو چیخی سەربان پاسەوانت بوون، لە یادمە دادە هێرۆ لە ئەرشیفە مەزنەکەیدا بە کامێراکەی ئەرشیفی کردووە.

دایکم کە هێشتا سوێی گەردەخانی خوشکی لە دڵ دەرنەچوو بوو کە بەکیمیاوی لە گوندی دوکانی قەرادغی شەهید بوو بوو، بیرمە دایکم خەریکی کفن و دفنکردنی پورە گەردەم وەختێك بەر کیمیاوی کەوت، دۆخەکەش زۆر خراپ بوو گوندەکان چۆڵ دەکران کەچی لەو ساتەدا دایکم بە باوکمی وت هەرگیز رازی نابم تەسلیم بیتەوە بە رژێمی بەعس، ئێستاش لە گوێمدایە هەموو وشە گەورەکانت کە باوکمت دەگووت دەزرنگێتەوە چەند مەزن و گەورەیت دایە گیان.

دایە گیان دوای ٢٩ ساڵ یادی شەهید بوونت ئەکەمەوە لەم رۆژە پیرۆزەی کە راپەرینی تیدا کراو هەروەها تۆی ئازیزمی تێدا شەهید بووی.

دایە گیان دوای ٢٩ ساڵ یادی شەهید بوونت ئەکەمەوە لەم رۆژە پیرۆزەی کە راپەرینی تیدا کراو هەروەها تۆی ئازیزمی تێدا شەهید بووی، چونکە لەدوای کۆچی جەنابی مام جەلال پێم وایە بۆیەکەم جارە ئاسودەم بەوەی یادی شەهید بوونت بکەمەوە کە شۆرشێک سەریهەڵداوە کە خوێنی ئێوەو رۆحی ئێوەی تێدا ئاسودە بێت.

دایە گیان گازندەمان هەیە لە یەکێتی کە تا ئێستا یادی کیمیابارامی گوندەکەمان گوندی (دوکان)ی نەکرۆتەوە، بەڵام خۆشبەختانە تا ئەم چرکە ساتەی لەم نوسینەمدا یادی تۆ بەرز رادەگرم ریبازەکەتمان بە ئەمانەتەو بەجێهێناوە، دڵنیا رۆژێكیش بێت کە دێمەوە خزمەتت بە سەربەرزییەوە دێم.

دایە گیان رۆحت شاد هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی تۆو هەموو شەهیدانی رێی رزگاری کورد کوردستان، هەزاران سڵاو بۆ گیانی سمبوولی کوردایەتی جەنابی مام جەلال مەشخەڵی شۆرشی نوێی گەلەکەمان.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu