وەک دایک و ژن، ئافرەت و خانم. ... گەشە جاف

هەرگیز نەم هێشتوە و منەتیشم بەسەر منداڵە کەمدا نەکردوە کە من بوومەتە تاکە بەخێوکەری!

زۆرێک لەوانەیە بمناسن،

بەتەنیا منداڵم گەورەکردو لە غوربەت دا گوناهی منداڵەڵەکەم نەبوو لە هەندەران چاوی بەدونیا هەڵ هێناو زانکۆشی تەواو کرد بێجگە لە یەکەم بەکالۆریۆسی کە لە فەلسەفەدا بە دەستی هێنا بە نمرەی بەرز و هەروەها بەکالۆریۆسی دوهەمیشی لە یاسا بەدەست هێنا، پێتان بڵێم بۆ؟!

چونکە نزیکەکان فەلسەفەیان بە هەند وەرنەدەگرت. ، نەک خۆم بگرە کچەکەش قوربانی بیرکردنەوە بێ بەهاکان بوون و ماددە ببوە وێنەی سەرەتاو کۆتایی بوو بەڵام نەمان هێشت، بۆیە منێک وەک ژنێک و دایکێک هەمیشە بڕوام وابووە کە ژن ژیانە و ئازادیە، ناکرێ بە نە بوونی ڕەگەزی دی پێوانە بکرێ

هەردوو جوانن پێکەوە،

بەڵام کە بوار نەبوو بۆ بەردەوام بوون لەم ساتەدا ژنەکان هەن و ژیان دەبەخشنەوە. بەشێوەیەکی زۆر ناوازە لە ڕۆڵەکانیان دا بەرجەستەی دەکەن.

وەڵامێک بوو بۆ پەیجی خانمانى سلێمانی

لە هەمان کاتدا کەم نین ئەو باوکانەی کە منداڵیان پەروەردەکردوە و پێکەوە هەریەک لەلایەک بە کاری خۆی هەڵساوە چونکە گوناهی هیچ منداڵێک نیە کە لە لە زەتێکی پێنج دەقیقە یدا دێتە سەر دونیا بێ ئەوەی پرسی پێ کرابێ، تکایە تۆ نەدایک نە باوک نیت. ناکرێت هەر ژنێک یان پیاوێک منداڵی بوو نازناویدایک یان باوک ی پێ بسپێرێ، چونکە کرداریان ئەو نازناوە گەورەیان پێ دە بەخشێ!

پەروەردەی درووستی ئەو دوو کەسە لە ژێر هەر ناوێکدا بن، کەسایەتی منداڵ بونیاد دەنێن، هەروەها منداڵێک و کەسێکی تەندرووست ئامادەی دونیای دەرەوەی خێزان دەکەن. بناغەی پەروەردە ماڵباتە دواجار فێرگەوە دونیای دوای فێرگە، تکایە منەت بەسەر منداڵەکانتان دا مەکەن، چون ئەوان ئەوەیان نەدەویست لێرەبن وەک هێناوتانن پەروەردەکار بن. ، نەک سەرزنشتکار!

18/09/21

 

گەشاوە جاف 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu