زانیاری لـەسەر ئەو بزوتنەوەی خەریكـە لەدایك ئەبێت

-ئەوانەی ڕابەرایـەتی ئەم بزووتنـەوەیە ئەکەن پێك هاتـەی گۆڕانـە ناڕازیـەکان ویەکێتی وپارتی یە غەدر لێکراوەکانن

بەشـەکەی تریان پێك هاتوون لـەپۆلێك ڕؤژنامەنـووس لەچالاکوانـە بەتواناکانی هەولێرو سلێمانی وبادینان وگەرمیان وئەو پەرلەمانتارانەی بەناوی سەربەخۆ بەشداریان لەپرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق دا کردو دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا!

ئەو تێکۆشەرانـەی لەناو یەکێتی وپارتی دا ئیهمال کراون وهەندێکیان سزادراون ماوەیـەك پێش ئێستا پەیوەندیان بەم بزوتنەوەیەوە کردووە

-کەسێکی ئاگادار پێی ڕاگەیاندین ئەم بزوتنەوە بەهێزەوە هاوکاری مادی ومەعنەوی لەلایەن دەسەڵات دارانی ئێرانەوە ئەکرێت هەمان ئەم جوڵانەوەیە کۆپی بزووتنەوەی گۆڕانی ساڵی ٢٠٠٩ یە

بەپێی سەرچاوەی زانیاریـەکان لاهوری شێخ جەنگی ڕابەرایەتی ئەو بزوتنەوەیە ئەکات

فەرماندە سەربازیـەکانی ناویەكێتی وئەو ئامر لیوایانەی باڵی نێچیر بارزانی بوون لەلایـەن مەسرور بارزانیەوە نێردراونەتە ماڵەوە دەنگۆی بەشداری ئەدهـەم بارزانی هەیە. سەردانەکانی ئەم دواییەی بۆ ئێران بۆ وەرگرتنی ڕای ئێرانیەکان بووە لەسەر پێك هێنانی ئەو بزوتنەوەیە

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu