یەکێک لە نووسەرو دەروونناسە ناسراوەکانی ئەمریکا »فیلیپ زیمباردۆ« ... ئاسۆ عوسمان

 

زیاتر لە 70 خوێندکاری خۆی بۆ تاقیکردنەوەیەکی گرنگ هەڵبژارد، پێشتر یش پشکنینی دەروونی بۆ هەموویان کرد تاوەکو دڵنیا بێت هیچ کامێکیان نەخۆشی دەماریان نیە، ئەم تاقیکردنەوەیە ماوەی شەش ڕۆژی خایاند .

خوێندکارەکان کران بە دوو گروپەوە، گروپێکیانی کرا بە پاسەوانی زیندان و گروپەکەی تریشی بە زیندانی .

لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەدا چاودێری هەردوو گروپەکە کرا.

لەئەنجامی تاقیکرنەوەکە زیمباردۆ بۆی دەرکەوت ئەو خوێندکارانەی وەک پاسەوانی زیندان داندرابوون ئیستغلالی دەسەڵاتەکەیان دەکرد , وە زۆر بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ هاوڕێکانیان دەکرد .

لەئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە بەودەرەنجامە گەیشتن" هەموو مرۆڤێکی باش ئەگەر دەسەڵاتی بدرێتێ چاودێری لەسەر نەبێت رەنگە ببێتە کەسێکی بەدو شەڕانگێز " .

ئەم تاقکردنەوەیە پێمان دەڵێ مرۆڤ ناتوانێ خۆی ڕەوشت و هەڵسوکەوتەکانی ئاراستە بکات , بەڵکو ئەو بارودۆخەی کەسەکەی تێدا دەژێت بەسەریدا دەسەپێنێ .

ئەم تاقیکردنەوەیەی زیمباردۆ بۆ دەرووناسەکانی تریش زۆر گرنگ و سەرنج ڕاکێش بوو، چونکە تاقیکردنەوەکە سەلماندی ئەوە بارودۆخە خێرو شەڕ دروست دەکات نەوەکو بە پێچەوانەوە .

دەرنجامی ئەم تاقی کرنەوەیە، سەلماندی سنووری نێوان خێرو شەڕ زۆر بچووکە، هەموو کەسێکی مرۆڤ دۆست زۆر نزیکە بە هۆی باردۆخێکی زۆر بچووکەوە ببێتە جەلادێکی خوێنڕێژ .

زیمباردۆ پێی وایە ئەو کەسەی دەچێتە نێو جیهانی شەڕانگێزی و بەدکارییەوە بە چەند قۆناغێک دا تێدەپەڕێ .  . .

1- هەناوی یەکەم بە تاوانی زۆر سادەوە دەست پێ دەکات , وەک خۆدزینەوە لە پارەدان لە نێو پاس و میترۆدا , یاخود قۆپیە کردن لە کاتی تاقیکردنەوە .

2- لە هەنگاوی دووەم کەسەکە هەوڵ ئەدان ڕووپۆشێکی دەستکرد بۆ خۆی دروست دەکا , واتە دەیەوێ ناخی ڕاستەقینەی خۆی لە دەوروبەرەکەی بشارێتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی بە حەزە خراپەکانی نەزانن .

3- لە هەنگاوی سێیەم هەوڵ ئەدات خۆی لەبەرپرسیاریەتی بدزێتەوە .

4- ئەم کەسانەی دەبنە شەڕانگێز هەمیشە گوێڕایەڵیەکی کوێرانەیان هەیە بۆ کەسانی سەروی خۆیان .

5- شوێن کەوتنی کوێرانەی دابونەیتە باوەکان .

6- ئەو کەسانەی دەبنە خراپەکار زۆربەی کات کەسانی کەمتەرخەم و بێ موبالاتن .

7- جەلاد و شەڕانگێزەکان هەمیشە گرێی دەروونی وەک ڕق و کینەو حەزی تۆڵەکردنەوە و چەپاندنیان هەیە .

زیمباردۆ لە کتێبی " کاریگەری شەیتان " دەڵێ " دەکرێ باردۆخە سەختەکان فریشتە بکاتە شەیتان و شەیتانیش بکاتە فریشتە "

ئەو مرۆڤانەی لافی پاکیەتی و باشی و مرۆڤ دۆستی ئەدەن ئەگەر بارودۆخیان بگۆڕی یاخود ژینگەکەیان بگۆڕی لەوانەیە ببنە ڕاوێژکاری شەیتان .

بە گوێرەی بیردۆزەکانی فیلیپ زیمباردۆ هیچ مرۆڤێکی پڕاوپڕ باش و پڕاوپڕ خراپ بوونی نیە , مرۆڤەکان تێکەڵەیەکن لە هەردووکیان .  " .

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu