پادشاى بريتانيا باشتر بناسە ... وەرگێڕانى لەئينگليزييەوە: والى عەلى

پادشاى شانشينى يەكگرتوو، چارلزى سێيەم، يەكێكە لەكەسايەتييە ديارەكانى جيهان و جێگرنگيى ميدياكانە. ئەمانەى خوارەوە چەند زانيارييەكى سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەم پياوە:

· لە 14-11-1948 لەكۆشى بوكينگهام لەشارى لەندەنى پايتەختى برتانيا لەدايكبووە.

· لە 8-9-2022ەوە بووە بە پادشاى شانشى يەكگرتوو و چەند وڵاتێكى تريش لەوانە: ئوستراليا، بەهاماس، كەنەدا، جامايكا، نيوزلەندا، ساينت لوسيا، توڤاڵو.

· دوو جار هاوسەرگيرى كردووە. يەكەميان لەساڵى 1981دا بووە لەگەڵ شازادە ديانا سپێنسەر، بەڵام لە 1996 لەيەك جيابونەتەوە. لەساڵى 2005 دووەم هاوسەرگيرى كردووە لەگەڵ خانمێكدا بەناوى كاميلا شاند و تائێستاش پێكەوەن.

· لەڕوى ئاينييەوە، مەسحييەو سەربە ئاينزاى پرۆستانتەكانە.

· لەساڵەكانى حەفتاكاندا بۆ ماوەى چەند ساڵێك لەهێزە دەرياييەكانى شاهانەو هێزە ئاسمانييەكانى شاهانە، خزمەتى سەربازى كردووەو ژێردەرياوان و فڕۆكەوانێكى لێهاتووە.

· لەمانگى كانونى دووەمى ئەمساڵ، چارلز بۆ چارەسەركردنى هەڵاوسانى پرۆستات نەشتەرگەرييەكى بۆ ئەنجامدرا. مانگى دواتر كۆشكى بوكينگهام رايگەياند كە لەكاتى چارەسەركردنيدا دەركەوتووە توشى شێرپەنجەى پرۆستات بووە كە يەكێكە لەبەربڵاوترين جۆرەكانى شێرپەنجە لەناو پياوانداو لەڕوى بەربڵاوييەوە هاوتاى شێرپەنجەى مەمكە لەناو خانماندا. لەئێستادا رەوشى تەندروستى جێگيرە.

· سەربارى ئينگليزى، زمانى وێڵزىش دەزانێت بەڵام بە پاراوى نا. كەمێكيش دەتوانێت بە فەرەنسى و ئەڵمانيش قسەبكات.

· لەبوارى هونەر بڕوانامەى ماستەرى هەيەو لەساڵى 1975 بڕوانامەى دبلۆمى لەبوارى مرۆڤزانى و شوێنەوارناسى بەدەستهێناوە.

· پێش ئەوەى ببێت بە پادشاى شانشينى يەكگرتوو، پادشاى وێڵز بووە.

· هێلكەى كوڵاو يەكێكە لەخواردنە دڵخوازەكانى ئەم كەسايەتييە.

· پاش گيانلەدەستدانى شازادە ديانا لە 31-8-1997، هەرچەندە ئەو كاتە هاوسەرى يەكتر نەبونن، چارلزى سێيەم رۆيشت بۆ پاريس بە مەبەستى هێنانەوەى تەرمەكەى بۆ لەندەن.
 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu