بەریز کاک مەسرور سەرۆکی میری، لەژیانتدا سەرمات بووە ؟ برسیت بووە ؟ رۆژیک ماندوو بوویت ؟ ... جەزا چنگیانی

چەند رۆژە میدیای جیهانی سەرمایەداری بێ موراڵ بۆ منداڵ ومرۆڤە جەستە تەزیوەکان بە درۆ دەکروزینەوە . ئەو مرۆڤانەی وەک کۆیلە چاوەری سنور بەزاندن زوربەیان کوردن.

خەمساردی بێ هەڵۆیستی بەریزتان و هەریم بۆ رزگارکرنیان لە دۆزەخەی تەزیوو

پێویستی بە زمانێکی تیژی رەخنەیە .

چی بکری باشە ؟

دەرگای سامانەکەی دەزگایی خیرخوازی بەرزانی بکەنەوە . بێ بیرۆکراتی وفشەی سەرمێز ووتەی بەردەم کامیرەکان کۆمەڵێ خیوەت و پیداویستی ژیانێکی ئاسایی بگەینە ئاوارەکانمان. ئەم کارە بۆ ئابوری قەبەی میری کوردستان فشاریک نیە .

چۆن موسوڵمانەکان بە خویندنی قورئان و نۆیژ لەتاوانەکانیان پاکنابنەوە .

ئاوارە داماوەکانی کوردیش بە واژەواژ و ووشەی بریقەدار ی ئێوەی سیاسی گەرم نابنەوە .

خواش ئەگەر هەبێ نازانێ ئێوەی سیاسی وەزیرەکان چایخانەکەی پەرلەمان قاچاخچیە سیاسیەکانی یەکیتی وپارتی وگۆران وپیاوە درۆزنەکانی مزگەوت. مانگانە چەند ملیارد دۆلار دەکەن بەقوربانی ئارەزووکانتان .

ئەگەر حکومەتەکەت پارەی نیە . چەند مزگەوتی برۆخینە و زەویەکەی بفرۆشە بۆ خزمەتی ئاورەکان

کورد مزگەوتی بۆچیە لەژیاندا برسی و وەک و کۆیلە بژی ؟ مزگەوت مرۆڤ گەمژەدەکات نەک هوشیار.

هاووڵاتی کوردیش لەسەرمانا هەڵدەلەرزێ .

تکایە وەک مرۆڤ وەک باوک وەک سەروکی میری هەریم

یەک : بەزوترین کات لەریگەی ئاسمانەوە کۆمەڵێ خێوەت (خیمە) بگەینە ئاوارەکان . پیداویستیە تەندروستی ومرۆیەکانیان بۆ دابین بکە .

دوو: لە رێگەی کۆمۆسۆینی باڵای پەناهەندەی ئەوروپیەوە . بیان گەرینەوە بۆ ئەو نیشتمانەی لیتان کردوون بە دۆزەخ .

هەموو خیزانی ٣٠٠٠ دوڵار و . هەموو گەنجی ١٥٠٠ دولار قەرەبویان بکەنەوە .

مندالەکانی سەر سنور وەک منداڵەکانی ئیوەی ( میر و حکومەت) مرۆڤن .

هەمیشە مرۆڤەکان قوربانی چەنگن .

دەستخستنە کاروباری ناوخۆی بیلا روسیا لە لایەن ئەوروپاوە جەنگی بێ دەنگی نیوان روسیا و ئەوروپا یە . لەم جەنگەی ئیستادا مرۆڤە داماوەکانی کورد چەکن .

بیلاروسیا بەوشیوەیە خراپ نیە میدیای ئەوروپی راڤەی لەسەر دەکات .

ئەم شەرەی ئەوروپا بە بیلاروسیای دەفرۆشی شەری نزیک بوونەوەی راکێتەکانی ناتویە بە سنوری روسیا .

لە دوای هەرەسی سۆڤیتەوە ئەوروپا وئەمەریکا بەناوی دیموکراتیەوە دەستەدەخەنە کاروباری ووڵاتانەوە .

کی دوای سەدام چەکی کۆمەڵکۆژی بینی ؟

ئەگەر چەکیش هەبووبێ دروستکراوی خویانن .

کاک مەسرو ر شانسیکی جوان لەبەر ویژدانتدا وەستاوە . پارتی ئەوەندە هەژار نیە بە چەند ملۆین دولار و دابینکردنی خیمە و خواردن و گەرانەوەی ئاورەکانمان بۆ کوردستان ( ئیفلاس ) بکەت .

ئەم کارە بکە و تا لە میدیا جیهان و هەستی مرۆڤدستاندا ببێ بە سەرکردەیەکی مرۆرۆح سەرۆکێکی دڵسۆزی کورد .

بۆ چەند چرکەیەک چاو بنوقینە، ئاریانی کورت لەناو ئاوارەکاندا ببینە لە سەرما ولەبرسیتیدا هەڵدەلەرزی، جا ئەوکاتە دەزانی ئەو منداڵانەش باوکیان هەیە وەک بەریزتان باوکی ئاریان .

بەهیوای ئەوەی ببێ بە پاڵەوانی رزگاریکردنی ئەو مرۆڤانەی خواش ئەگەر هەبێ لەبیریکردون.

کاک مەسرور سامان، میژوو جوان ناکات

ئەوە هەڵۆیستە مرۆڤ دەکات بەمرۆڤ .

12/11/2021

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu