عێراق و تونێلێکی تاریک: حکومەتی زۆرینە، تەوافوقی نیشتیمانی، جەنگی ناوخۆ ... بێوارڕەحمان

بارودۆخی عێراق گەیشتۆتە ترۆپکی ئاڵۆزیی خۆی مەترسییەکان زیاتر ئەبن. یەکەمجارە، دوای پرۆسەی ئازادی عێراق بە درۆن هێرش بکرێتەسەر ماڵی سەرۆک وەزیران. یەکەمین جارە هەست ئەکەیت خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریرەوە ئاڕاستەو شوێنی خۆیان گۆڕیوە بۆناوچەی سەوزی بەغدا؟. نزیکەی مانگێک تێپەڕی بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی (١٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) دا هێشتا کۆمسیۆنی باڵایهەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتاییڕا نە-گەیاندوە؟.

سەرەتای ئاڵۆزییەکە: گەیشتنی موقتەدا سەدر بۆ بەغدا

دوای ئەوەی هەریەکە لە حەشدی شەعبی و دەوڵەتی قانون و فەتح و زۆرترین سەرکردەکانی سووننە کە لەم هەڵبژاردنە دەنگەکانیان زۆرکەمی کردوە، بۆیان دەرکەوت ئەنجامی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەنگەکان هاوشيوەییەک بونە لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن. بۆیەدەستیان کرد بەڕێگری و پشێوی و خۆپیشاندان و هەڕەشەی جۆراوجۆر…

لەگەڵ ئەمڕووداوانەدا، موقتەدا سەدر لەڕێگەی بریکارەکانییەوە؛ نسار ڕوبەیعی و حەسەن عزاری و حاکم زاملی ئامادەکاری کردو بۆڕۆژیهەینی (٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) گەیشتە شاری بەغدا. لەگەڵ گەیشتنی موقتەدا بۆ بەغدا بۆیەکەمین جار لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە بۆ-خۆی سەردانی لایەنەکانی کرد. پێشوتر لایەنەکان سەردانی موقتەدا سەدریان ئەکرد. ئەمجارە سەدریەکەمین گفتوگۆی خۆی لەگەڵ ماڵیسووننی دەست پێکرد، لەگەڵ «محەمەد حەلبوسی» نزیکەی دوو کاتژمێر کۆبونەوە نەگەیشتنە ئەنجامێک، بە پێی زانیارییەکانی ئێمە، حەلبوسی هیچ بەڵێنێکی بە سەدر نەدا بۆ ئەوەی پێکەوە گەورەترین کوتلە پێک بهێنن. لە پاشاندا سەدر دووەمین کۆبونەوەی خۆی بردە ماڵیسەید عەممار حەکیم، سەید عەمار ئەو پیاوەیە کە وادەرئەکەوێت هەموو دەنگە ناڕازییەکانی ماڵی شیعە کۆئەکاتەوە لەسەر مێزێک. بۆیەزۆربەی کابینەکانی پێشوو لە ماڵی حەکیم پێکهێنانی بۆ کراوە، وە هەر ئەو کاندیدانە سەرکەوتون کە لە ماڵی حەکیمەوە دانراون. بۆیە موقتەداسەدر زۆرترین خواست و نیەتەکانی خۆی خستۆتە بەردەمعەمار حەکیم. تەنانەت ئامادەیی نیشانداوە کە هەرچۆنێکسەید عەمارو عەبادی وهادی عامری پێیان باشەو چۆن بیانەوێت وا لەگەڵیانڕێک ئەکەوێت.

پێکهێنانی حکومەت بە بێ مالیکی ئەستەمە

لە کۆتاییدا موقتەدا سەدر دوو مەرجی هەیە، چونکە ئەو ئەیەوێت حکومەتێک لە زۆرینەی شیعەو سووننەو کورد پێک بهێنێت:

یەک/ بە هیچ شێوەیەک حیزبی دەعوەو دەوڵەتی قانون بە شداری ناکەن لە حکومەت و، بەهیچ شێوەیەکیش لەگەڵیان دانانیشێت.

دوو/ بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ قەیس خەزعەلی نە دا ئەنیشێت و نە دەهێڵێت بێنە ناو حکومەت.

ئەم دوو مەرجەش بە لای سەید عەممار حەکیمەوە زۆر قورسە، چونکە خۆی ئەزانێت حکومەتێک بە بێ مالیکی و بە بێ حزبی دەعوە زۆرئەستەمە بتوانێت سەرکەوتو بێت، ئەوەش لەبەر ئەم (٣) هۆکارەی خوارەوە:

یەک/ حیزبی دەعوە (١٢) ساڵ فەرمانڕەوایی عێراقی کردوە، خاوەنی (٢٧٦٠) بەڕێوەبەری گشتییە لە حکومەتی عێراقدا، خاوەنی (٢٨) دەستە و (٤٧) بریکاری وەزیرن. تەنانەت زۆربەی ئەفسەرە باڵاکان و فەریقڕوکن و پلە باڵاکان هەیە هەموو لە دەستی نوری مالیکیدایە. مالیکی ئەو پیاوەیە کە لە هەڵبژاردنەکەی پێشوەختەکەی (١٠ی ئۆکتۆبەر) دا زۆرترین دەنگی لەناو هێزەکانی ناوخۆ و بەرگری و حەشدداهێناوە. بۆیە ماڵی حەکیم پێیان وایە بە بێ مالیکی زەحمەتە حکومەت پێک بهێنرێت، سەدریش تەنانەت ئامادە نییە لەگەڵ مالیکی دابنیشێت!.

دووەم/ موقتەدا سەدر، هەروەها لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبوەوە، عەبادی پێشوتر لە پێناوی موقتەدا سەدر دەستبەرداری حیزبی دەعوە بو، وەدەستبەرداری نوری مالیکی بو. بەڵێنی ئەو کاتەی موقتەدا سەدر بو کە بەڵێنی بە عەبادی دا بۆ جارێکی تر بیکاتەوە بە سەرۆکوەزیران، بەڵامهەلومەرجی سیاسیی ئەوکات وای نەخواست و عەبادی نەبوەوە بەسەرۆک وەزیران.

لە ئێستادا، چانسی عەبادی بەهێزە بۆ هەر ئەگەرێک کە موقتەدا سەدر کاندیدی بکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران. بەگشتی هەریەکە لەموستەفا کازمی و حەیدەر عەبادی ئەو دوو کەسەن کە ناویان لە گیرفانی سەدر دایە بۆ کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.

هۆکاری سێهەم، پارتی دیموکراتی کوردستانە. کە هوشیار زێباری سەرۆکایەتی وەفدەکەی پارتی ئەکرد لە بەغدا، بەڵام موقتەدا سەدر چاویبە وەفدەکەی پارتی نەکەوت لەبەغدا. بەڵکو وەفدەکەی پارتی چاویان بە تەیاری سەدری کەوت و، موقتەدا وای نیشانداوە کە تەنها لەگەڵکەسانی پلەیەکی لایەنەکان دانیشتن ئەکات و سەردانی هەولێر ئەکات.

بەگشتی سەدر، پلانی گەشتەکەی بۆ بەغدا بۆ ماوەی (٨) ڕۆژ بو. بەڵام تەوژمی بەهێزی خۆپیشاندەران و نارەزایی زۆری حەشدی شەعبی وبرینداربونی زیاتر لە (٣٥٠) کەس و کوژرانی (٨) کەس لە نزیک ناوچەی سەوز، وای ئەخواست خێرا دەمەو بەیانی رۆژی شەممە (٦ینۆڤەمبەری ٢٠٢١) بگەڕیتەوە نەجەف، لەبەرئەوەی خاڵی بەهێزو ناوچەی نفوسی موقتەدا بەغدایەو، پێکدادانی قورس لە نێوان لایەنەکاندادروست نەبێت.

هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆکوەزیران گفتوگۆکانی وەستاند

عێراق، بە تونێلێکی ئێجگار تاریکدا گوزەر ئەکات، هێرش کردن بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆسەر ماڵی موستەفا کازمی، پەیامەگەورەکەی ئەوەبو لەمەودا ماڵی هیچ سەرۆک سەرکردەیەک لە عێراقدا پارێزراو نییە. ئەوەی جێی سەیرە! رۆڵی مەرجەعیەتی باڵا ئێجگار لاوازدەرئەکەوێت، چ لە بەر پێگرتنی ناکۆکی و تەقینەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا، چ لە هێرشکردن بۆ سەر ماڵی سەرۆکوەزیراندا. بەپێچەوانەوە پەیامی ئەمریکاو فەڕەنساو بەریتانیاو وڵاتانی ناوچەکە بەهێزتر بو بۆ پاڵپشتی موستەفا کازمی. لە ئێرانیشەوە عەلی شەمخانیقسەی کرد و ئیدانەی هێرشەکەیکرد، وتیشی؛ ئەمە سەرەتای فیتنەیەکی ناوچەییە!. شەمخانی پیاوێکی نۆرماڵە، لە بنچینەدا شیعەیەکیخەڵکی ئەهوازە. یەکێک بوە لەو کەسانەی هەوڵیداوە نێوەندگیریی لایەنە عێراقییەکان بکات، بەڵام بەهۆی کێشەو ململانێکانی لەگەڵ قاسمیسولەیمانی، شەمخانی لەبەردەمڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیڕاگەیاند لە پرۆسەی هەماهەنگی لایەنەعێراقییەکاندا و کشایەوە. ئێستا عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی ئێرانە، تاکەکەسێکیش بو لەو وڵاتە قسەیکرد بەرانبەر هێرشکردنەسەرماڵی کازمی. جگە لەوەی شەمخانی بەرپرسی مەلەفی دانوستاندنە لەگەڵ سعودییە کە لە بەغدا بەڕێوە ئەچێت.

ئایا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان چۆن پەسەند ئەکرێت؟.

هەریەکە لە قەیس خەزعەلی و ئەبولوەلائی و هەموو سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، ئەو هێرشەی سەرماڵی کازمی بە کاری خۆیان نازانن، بەڵکو بە سیناریۆی کازمی خۆی ئەزانن.

گریمانەیەکی دیکە هەیە!. ئاخۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان چۆن پەسەند ئەکرێت؟. ئایا دادگای فیدراڵی کە « فایەق زێدان» سەرۆکێتی وکاندیدی هاوپەیمانی هاوپەیمانی فەتح بو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، ئایا کاندیدەکان قبوڵ ئەکات؟.

ئایا بۆچی هیچ هێرشێک نییە بۆ سەر سەرۆک کۆماری عێراق، بۆچی تا ئێستا هیچ لایەنێکی شیعەو سووننە هێرش ناکەنە سەر بەرهەمساڵەح!. لە کاتێکدا بەرهەم ساڵەحواناسراوە هەمیشە خەریکی خۆی و بەرژەوەندییەکانی خۆی بوە لە بری کوردو عێراق و پارێزەریدەستور. لەکاتێکدا بەرهەمساڵەح بو موستەفا کازمی هێنایە سەر شانۆی سیاسی و کاندیدی کرد بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

پرسیارێکی تری جەوهەری ئەوەیە، ناوچەی سەوز کە (٥٦) کیلۆمەترەو نزیکەی (٦٠٢٨) چەکداری لێیە، (١٦) هەزار چەکداری هەواڵگرییلێیە، باڵوێزخانەی (٣٨) وڵاتی لێیە، باڵوێزخانەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهانی لێیە، پەرلەمان و ئەمیندارێتی گشتی و ماڵی زۆرترین سەرکردەسیاسییەکانیعێراقی لێیە. هەموو حکومەتەکەی عێراق لە ناوچەی سەوزە. لەناوچەی سەوزیشدا کە ماڵی سەرۆک وەزیران دەکرێتە ئامانجئیدی چی ئەمێنێتەوە بۆ ئاسایش و بۆ فەرمانڕەواییکردن لە عێراق!؟.

دواجار، عێراق بوەتە مەیدانی ململانێی هێزە ناوچەییەکان، سەدر نزیکە لە سعودییەکان، گروپەکانی نزیک لە ئێرانیش بونێکی بەهێزیان لەگۆڕەپانەکەدا هەیە، وەکو ئەوەی لە لوبنان ڕوویدا، سعودییەو ئێران تا ئەوپەڕی ململانێیان لە لوبنان کرد، دواتر سیستەمی دارایی و بانکیلوبنانی داڕما، پاشان حکومەتێک پێکهات و ئێران ئەیەوێتڕۆڵی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.

دەرئەنجام

گەورەترین شکستی عێراق ئەوەیە، کە هێزێکی دامەزراوەیی- نیشتیمانی- سەربازیی نییە، بەڵکو هەر لە هێزەکانی ناوخۆ و ڕاوێژکاریئاسایشی نیشتیمانی و بەرگریی و پلەدارە باڵاکان هیچیان لە ژێر فەرمانی سەرۆک وەزیران « موستەفا کازمی» دا نین. لە هێرشەکەی سەرماڵی کازمیدا زۆربەی فەرماندەو ئەفسەرە باڵاکانی عێراق هیچیان نەگوت!. کازمی بە تەنها مایەوە.

هەرچی موقتەدا سەدرە، خۆی لە گەڕێکی تری گەورەی مەیدانی سیاسیدا ئەبینێتەوە، زیاتر بایەخ بە ئامادەکردن و خستنە مەیدانیگەنجەکان ئەدات، بۆیەکەمین جارە سەدر کە دێتە گفتوگۆ و دانیشتنەکانەوە هەریەکە لە سەید مستەفایەعقوبی و ئاتوڵڵاکانی دەوروبەریبەشداری پێ ناکات، بەڵکو گروپێکی گەنج بەدەوریەوە ئەبینرێن. لەگەڵ ئەمەشدا دەرەنجامی کۆتایی ئەوەیە کە مەرجەعیەتڕایگەیاندوە، حکومەتێکی تەوافوقی-نیشتیمانی پێک بێت، موقتەدا سەدریش خەونی ئەوەی هەیە حکومەتێکی زۆرینە پێک بهێنێت لە شیعەو سوونەو کورد، کە ئەمەیان ئەستەمە. ئەمە سەرەتاکەیبێت سەدان بریندارو کوژراو هەبێت و بە درۆن هێرش بکرێتە سەر ماڵی سەرۆک وەزیران، کەواتەکۆتاییەکەی باش نابێت.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu